شارەوانی سلێمانی داوایەك ئاڕاستەی دانیشتووانی 28 گوند دەكات



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لەبارەی دروستكردن و نۆژەنكردنەوەی خانوو، داوا لە دانیشتووانی 28 گوندی ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانی دەكات لە هەفتەی داهاتووەوە سەردانیان بكەن بەمەبەستی پێشكەشكردنی داواكاری.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە کە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆكی شارەوانی لەگەڵ لێپرسراوی هۆبەی ئەنجومەن و لێپرسراوی لیژنەی گوندەكان و بەشی زیادەڕەوی كۆبووەوە بۆ دانانی میكانیزم و واژۆكردنی گشتاندنی تایبەت بە كردنەوەی ڕێگەپێدان بۆ دروستكردنی خانوو لەگەڵ سەرجەم زانیاری و كڵێشە و وردەكارییەكان لە ناو حەرەمی كادسترۆی شارەوانیی سلێمانی بۆ سەرجەم شارەوانییە پەیوەندیدارەكان.

شارەوانی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان كردووە لە هەفتەی داهاتوودا سەردانی شارەوانیی پەیوەندیدار بكەن بە مەبەستی پێشكەشكردنی داواكارییان تایبەت بە دروستكردن، نۆژەنكردنەوە، یاخود زیادكردنی نهۆم بۆ سەرجەم ئەم گوندانەی لای خوارەوە كە ژمارەیان (٢٨ گوندە):

١- گوندی قڕگە.
٢- گوندی قرەتۆغان.
٣- گوندی كەڵەكن.
٤- گوندی كانی گۆمە.
٥- گوندی عەواڵ.
٦- گوندی كۆستەی چەم.
٧- گوندی خەلیفاوا.
٨- گوندی ئاوبارە.
٩- گوندی خێوەتە.
١٠- گوندی ئاشەسپی.
١١- گوندی مەلا داود.
١٢- گوندی كانی بەردینە.
١٣- گوندی بابان.
١٤- گوندی كەنەسوورە.
١٥- گوندی قولەرەیسی سەروو.
١٦- گوندی هوانە.
١٧- گوندی شێخ وەیساوا.
١٨- گوندی ئاڵیاوای خواروو.
١٩- گوندی بەردەكەڕ.
٢٠- گوندی فەرەج ئاوا.
٢١- گوندی ژاڵەی خواروو.
٢٢- گوندی ژاڵەی سەروو.
٢٣- گوندی ژاڵەی جەزا جاف.
٢٤- گوندی ڕازیانەی كۆن.
٢٥- گوندی ڕازیانەی نوێ.
٢٦- گوندی ڕازیانەی كانی شینكە.
٢٧- گوندی داربەڕوولە.
٢٨- گوندی سەماوات.

کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات
پێشت کۆشکی سپی: ئێران ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر ئیسرائیل دەکات
“لە ماوەی هەفتەیەکدا بەغدا دوو مووچە بۆ هێزەئەمنییەکان دەنێرێت”
دواتر “لە ماوەی هەفتەیەکدا بەغدا دوو مووچە بۆ هێزەئەمنییەکان دەنێرێت”
پەیوەندیدار