كامێراكانی هاتووچۆ لە پارێزگایەكی دیكەی هەرێم دەخرێنەكار



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە لە سبەینێوە كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی ئۆتۆمبێل لە چەند شەقامێكی شارەكە دەخرێنەكار.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سبەینێ‌ چوار شەممە 28ی ئابی 2024، كامێرا جێگیرەكانی تۆماركردنی خێرایی لە چەند شەقامێك دەكەونەكار.

وەك هاتووچۆی دهۆك ڕوونی كردۆتەوە، كامێرەكان لەم شوێنانە دانراون:
– ڕێگای گەڤەركێ‌ 60كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی چاكسازی زركا 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی ئەڤریك 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– شەقامی چەڕە 60 كیلۆمەتر/ كاتژمێر.
– ڕێگای سەرەكی هەولێر- دهۆك لە ئۆڤەرپاسی سێگردكا 40 كیلۆمەتر- كاتژمێر.
– ئۆڤەرپاسی باعەدرێ‌ بۆ ترافیك لایتی چوارڕێیانی شێخان (بۆ ئۆتۆمبێلی بچووك 100 كیلۆمەتر/ كاتژمێر) بۆ (ئۆتۆمبێلی گەورە 80 كیلۆمەتر/ كاتژمێر).

 

دەرمانێک بۆ ئارەق کردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرا
پێشت دەرمانێک بۆ ئارەق کردنەوەی ژێرباڵ پەسەندکرا
نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا
دواتر نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە دیاری كرا
پەیوەندیدار