موسەننا ئەمین: دواکەوتنی مووچە سیاسییە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەوە ڕایگەیاند، ” دواکەوتنی مووچە سیاسییە، جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تاوانە”.

نزیەکەی ٥٠ ڕۆژ دەبێت مووچەخۆرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە، لەگەڵ ئەوەی دەبوایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا مووچەی مانگی ئاب دابەشبکرێت، بەڵام تا ئێستا دیار نییە کەی مووچەی مانگی تەمموز دابەشدەکرێت.

موسەننا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، دواکەوتنی مووچە چەند هۆکارێکی هەیە، چونکە عێراق لیستی مووچەی هەرێم قبوڵ ناکات، لەگەڵ ئەوەشدا هەرێم داهاتی ناوخۆی بە تەواوی ڕادەست نەکردووە.

وتیشی، لەگەڵ ئەوەی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی گرفتی مووچەی لە ملاملانێکانی نێوان هەردوو حکومەت جیا کردووەتەوە، بەڵام ناڕاستەوخۆ کاریگەری هەیە و کاتێک کورتهێنان لە بودجە دروست ببێت، حکومەتی عێراقیش فشار دروست دەکات.

لە ٢١ی شوبات، دادگای فیدڕاڵی بڕیاری گواستنه‌وه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی دا بۆ سەر بانكە فیدڕاڵییەكان، هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراقی پابەند كرد بە ڕادەستكردنی لیستی مووچەخۆران و پێدانی مووچەی مانگانە بە مووچەخۆرانی هەرێم.

موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەکرد، تا ئێستا هەرێمی کوردستان ٪٩٠ی لیستی مووچەی دەزگا ئەمنییەکان نەناردووە، لەگەڵ ئەوەشدا دواکەوتنی مووچە هۆکاری سیاسی لە پشتەوەیە، چونکە هەندێک لە هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لەوانەیە بیانەوێت فشار لەسەر هەرێم دروست بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بە بانکیکردنی مووچە (تەوتین) زۆر بە سستی بەڕێوە دەچێت، هەرێم ئەگەر پێی بکرێت هەر نایکات، ئەگەر دەزگا مەدەنییەکانیش بکات، دەزگا ئەمنییەکان ناکات.

موسەننا ئەمین لە فراکسیۆنی یەکگرتوو، خاوەنی سکاڵای مووچە لە دادگای فیدڕاڵی، مووچەخۆرانی دڵنیا کردەووە، کە مافەکە لە ڕووی یاساییەوە لە شوێنی خۆیەتی و خەڵکی هەریم براوەن و وتی، “مووچە نافەوتێ”.

ڕاشیگەیاند، بڕیاری خەرجکردنی مووچە لای سەرۆک وەزیرانە نەک وەزیری داراییە، بۆیە فشار لەسەر حکومەتی عێراق دەست پێدەکەین، چونکە نەناردنی پارەی مووچە لادانە لە دەستوور و ڕێز نەگرتنە لە بڕیاری دادگای فیدڕاڵی، لەگەڵ هێزە سیاسییەکان کۆدەبینەوە بۆئەوەی فشارەکان هەڵبگرن.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان تەنفیزی ئەو بڕیارە دەبەینە دادگا، چونکە بەپێی یاسا جێبەجێنەکردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی تاوانە.

ناوبراو لەبارەی گرفتی لیستی مووچەی هەرێم وتی، ئەگەر وەزارەتی دارایی عێراق ڕاستگۆ بێت، دەتوانێت مووچەی ئەو ناوانە ڕابگرێت کە گومانیان لەسەرە، نەک مووچەی هەموو مووچەخۆران.

هاوکات ڕێباز حەملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان شەوی ڕابردوو لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ چاككردنى كێشه‌كانى ناو لیستى مووچه‌ شه‌ش مانگ یان ساڵێكى پێبچێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، حكومه‌تى هه‌رێم له‌ ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌دا سێ لیستى مووچه‌ى ناردووه‌، عێراق تێبینى له‌سه‌ر ناوى دووباره‌ هه‌یه‌، بۆ نمونه‌ 23 هه‌زار ناوى دووباره‌ له‌ لیستى مووچه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه‌.

دوو مانگ دەدرێت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان
پێشت دوو مانگ دەدرێت بە کاسبکارانی مەیدانی ئاژەڵان
نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
دواتر نزیکەی 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا
پەیوەندیدار