نرخی مریشك زیاتر دادەبەزێت



بەهۆی وەرزی گەرما و مەترسی نەخۆشی لە كێڵگە پەلەوەرییەكان، نرخی مریشك زیاتر ڕووی لە دابەزین كردووە و یەك كیلۆ لە بازاڕدا بووە بە 2 هەزار و 500 دینار.

نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشك لە كێڵگە پەلەوەرییەكان بە دوو هەزار و 250 دینار بۆ دوو هەزار و 300 دینار دەفرۆشرێت.

ڕاشیگەیاندووە، دابەزینی نرخی مریشك پەیوەندیی بە خواست و خستنەڕووەوە هەیە و ئێستا ئەو نەخۆشییە بڵاوبووەتەوە و خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان ناچارن بە هەرزانتر بیفرۆشن.

وتیشی، “خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە زەرەردان و یەك كیلۆ مریشك لەسەریان دوو هەزار و 600 دینار دەكەوێت”.

لای خۆشیەوە، یونس-ی مریشك فرۆش بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە ئێستادا یەك كیلۆ مریشكی زیندوو دەفرشن بە 2 هەزار و 500 دینار.

کەسێکی نزیکی خانمەیی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە
پێشت کەسێکی نزیکی خانمەیی لە عێراق ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە
كاتی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
دواتر كاتی خەرج كردنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكراكرا
پەیوەندیدار