سالار مەحموود:دەبێت لە ڕێگەی بەغداوە لەشکرکێشی تورکیا ڕاگرین



ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی چۆنێتی ڕێگەگرتن لە لەشکرکێشی و هێرشەکانی تورکیا بۆ هەرێم ئاشکرا دەکات و دەڵێت” دەمانەوێت بە ئارامیی زەمینەیەک بڕەخسێنین بۆ گێڕانەوەی خاکی دزرا و داگیرکراو”.

سالار مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیانى یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی لە کوڵەجۆ ڕوویدا هەنگاوێکی نابەرپرسانەی هێزێکی حەشدی شەعبی بوو، کەبەبێ هەماهەنگی و ئاگادارکردنەوە هاتبوونە ناوچەکە، و لە ڕێی پەیوەندی دیپلۆماسییەوە توانرا هێزەکەی حەشدی شەعبی ناچاربکەن بکشێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بەداخەوە ڕووداوەکەی دوێنێ لە بەشێک لە میدیاکاندا بەشێوەیەکی نابەرپرسیارانە مامەڵەی لەگەڵ کرا، ئەوەی دوێنێ ڕوویدا پەیوەندی بە پرسی نیشتمانیی و نەتەوەییەوە هەیە، نابێت بکرێتە کەرەستەیەکی میدیایی.

سالار مەحمود ڕاشیگەیاند، دەمانەوێت بە ئارامیی زەمینەیەک بڕەخسێنین بۆ گێڕانەوەی خاکی دزرا و داگیرکراو، نابێت ئەو پرسە ببێتە پرسێک بۆ “تای هەڵبژاردن” و میدیاکان بۆ ئەو مەبەستە بخەنەگەڕ و ڕای گشتی بەلاڕێدا بەرێت.

جەختیێکردەوە، کە گەرمیان سەنگەری یەکەمی پاراستنی (سلێمانی، هەولێر و بادینان)ە لە مەترسییەکانی داعش، وتیشی “عێراق بۆ ئێمە داگیركەر نییە، ململانێمان هەیە لەسەر خاك و بوددجە و موچەی پێشمەرگە و زۆر شتی دیكە، بەڵام دەبێت دەوڵه‌تی عێراق بەكاربهێنین بۆ ئەوەی ئەو داگیركاریانەی بۆسەر خاكی كوردستان ئەنجام دەدرێت بوەستێنین”.

ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
پێشت ژمارەیەك هەلی دامەزراندن بە گرێبەست ڕاگەیەنرا
سودانی بڕیاری لەسەر دوو مووچە بۆ هەرێم دا
دواتر سودانی بڕیاری لەسەر دوو مووچە بۆ هەرێم دا
پەیوەندیدار