وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکاتەوە



وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئاگادار دەکاتەوە کە لە ماوەی حەوت ڕۆژدا وردبینی لە لیستی ناوی وانەبێژان بکەن.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە نووسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پارێزگەکان و ئیدارە سەربەخۆکان و خوێندنی کوردی لە کەرکووک کرد سەبارەت بە مامۆستایانی وانەبێژ.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراویان بۆ ڕەوانە دەکەن و ماوەی حەوت ڕۆژیان لەبەردەستدایە بۆ ئەوەی بە بێ کەموکوڕی وردبینی لە ناوەکان بکەن و بیگەڕێننەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی گشتی دیوانی وەزارەت.

ئامانج لە وردبینییەکە بەهەمیشەییکردنی گرێبەستی مامۆستایانی وانەبێژە کە بڕیارە لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان بۆ دابین بکرێت.

سەركردەیەكی یەكێتی: حوکمڕانی داهاتووی کوردستان وەردەگرینەوە
پێشت سەركردەیەكی یەكێتی: حوکمڕانی داهاتووی کوردستان وەردەگرینەوە
وەزارەتی دارایی دەربارەی ڕاگرتنی مووچە هۆشداری دەدات
دواتر وەزارەتی دارایی دەربارەی ڕاگرتنی مووچە هۆشداری دەدات
پەیوەندیدار