وەزارەتی دارایی دەربارەی ڕاگرتنی مووچە هۆشداری دەدات



بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی هۆشداری دەداتە خانەنشینان کە ئەگەر لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەکەن یاخود کردوویانە و نەیانگەڕاندووەتەوە، ئەوا مووچەکانیان ڕادەگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ئاگادارییەکدا ڕایگەیاند، هەر خانەنشینێك بایۆمەتری نەكردووە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا خۆی لە بایۆمەتری تۆمار بكات.

ئەوەشیخستەڕوو کە هەر خانەنشینێكیش بایۆمەتری كردووە، بەڵام نەیگەڕاندووەتەوە، پێویستە لە ماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەترییەكەی بگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی خانەنشینیدا هاتووە: “هەر خانەنشینێك لەماوەی دوو هەفتەدا بایۆمەتری نەكردبێت و نەیگەڕێنێتەوە بۆ فەرمانگەی خانەنشینیی پەیوەندیدار، بەپێچەوانەوە مووچەكەی ڕادەگیرێت”.

وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکاتەوە
پێشت وەزیری پەروەردە بەڕێوەبەرایەتییەکان دەربارەی مامۆستایانی وانەبێژ ئاگادار دەکاتەوە
ئاسایش سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
دواتر ئاسایش سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
پەیوەندیدار