ئێران: “وەڵامی ئێمە بۆ ئیسرائیل ورد و حەتمی دەبێت”



– وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: “ئێمە لە پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی ناترسین، وەڵامیشمان  بۆ ئیسرائیل،  “ورد و حیساب کراو و حەتمی دەبێت”.

 

وەزیری دەرەوەی ئێران، عەباس عراقچی ڕایگەیاند؛ وەڵامی ئەوان بۆ ئیسرائیل، دوای تیرۆرکردنی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە تاران “وردو حیساب کراو و حەتمی دەبێت”.

 

عەباس عراقچی لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ئاماژەی بەوەداوە؛ کە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، ئەنتۆنیۆ تاجانی قسەی کردووە و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوای لە ئێران کردووە؛ لە ھەمبەر ئیسرائیلدا دان بەخۆدا بگرێت.

 

عەباس عراقچی لە وەڵامی داواکەی ئەنتۆنیۆ تاجانی ڕایگەیاندووە: “وەڵامی ئێران بۆ ھێرشە تیرۆریستییەکەی ئیسرائیل لە تاران، وردو حیساب کراو و حەتمی دەبێت”.

 

ھەروەھا وەزیری دەرەوەی ئێران نووسیوویەتی: “ئێمە لە پەرەسەندنی گرژییەکان لەسەر ئاستی ھەرێمی ناترسین”.

ئاسایش سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
پێشت ئاسایش سلێمانی و هێزی تایبەتی سوپای عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەچنە ئێران
دواتر ئاگادارییەک بۆ ئەو هاووڵاتییانەی دەچنە ئێران
پەیوەندیدار