قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە



 

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم و باڵیۆزی ئیتاڵیا كۆبوونەوە و بۆچوونی خۆی لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا خستەڕوو.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران، پێشوازیکرد لە ماوریتزیۆ گرێگانتی، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیادا چەند پرسێکی جێی بایەخی هەردوولا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

بەپێی ڕاگەیەنراوی نووسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران، لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ یەک شەممە لە هەولێر بە ئامادەبوونی میکێلێ کامێرۆتا، کونسوڵی گشتیی ئیتالیا لە هەرێم بەڕێوەچوو، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر کاری هاوبەش بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئیتالیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاوازەکاندا.

ئاماژە بەوەشكراوە، لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی هەڵبژاردنەکانی خولی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، جەختکرایەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کە ئەنجامەکەی رەنگدانەوەی تەواوی دەنگ و ئیرادەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا و لەمبارەیەشەوە، جێگری سەرۆک وەزیران بۆچوونی خۆی لەبارەی چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان بۆ باڵیۆزی ئیتالیا روون کردەوە.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی لە عێراق، قوباد تاڵەبانی ماڵئاوایی لە ماوریتزیۆ گرێگانتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکی داهاتوویدا.

 

لاهور شێخ جەنگی: راپەڕینی هەڵبژاردن بەڕێوەیە
پێشت لاهور شێخ جەنگی: راپەڕینی هەڵبژاردن بەڕێوەیە
بڕیارێك بۆ کۆمپانیاکان و کۆگاکانی دەرمان دەردەكرێت
دواتر بڕیارێك بۆ کۆمپانیاکان و کۆگاکانی دەرمان دەردەكرێت
پەیوەندیدار