ئیسرائیل پەلەقاژێیەتی و دەیەوێت سینوار بگرێت



ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی دابینکردنی ڕادارێکی پێشکەوتووی زەمینی بۆ ئیسرائیل لەلایەن ئەمریکاوە بڵاوکردەوە و دەڵێت”ئیسرائیل دەیەوێت سینوار بدۆزێتەوە”.

ڕۆژی یەکشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز-ی ئەمریکی ئاشکرای کرد، واشنتۆن ڕادارێکی زەمینی بۆ ئیسرائیل دابین کردووە بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە ڕاوەدوونان و دۆزیانەوەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، یەحیا سینوار.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، مانگی یەکی ساڵی ڕابردوو، بەرپرسانی ئیسرائیل و ئەمریکا پێیانوابوو دەرفەتێکی دەگمەنیان لەبەردەمدایە بۆ بەئامانجگرتنی یەکێک لە پیاوە داواکراوەکانی جیهان.

لەو کاتەدا هێزەکانی ئیسرائیل هەڵیانکوتایە سەر کۆمەڵگە تونێلێک لە باشووری کەرتی غەززە بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، کە ئاماژەیان بەوە دەکرد یەحیا سینوار، کە ئەوکات بەڕێوەبەری زەمینی چالاکییەکانی حەماس بوو لەوێ خۆی حەشارداوە.

دواتر دەرکەوت کە ئەو لە ڕاستیدا لەوێیە، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا حەشارگەکەی بەجێهێشتووە.

ڕۆژنامەکە دەڵێت، لە دوای هێرشەکەی ٧ی ئۆکتۆبەرەوە، سینوار “وەک تارمایی بووە هەرگیز لەبەردەم خەڵکدا دەرنەکەوتووە و دەرناکەوێت، بە دەگمەن پەیام بۆ شوێنکەوتووانی دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سینوار گرنگترین کەسایەتیی حەماسە و بە ونکردنی شوێنپیی خۆیی و نەدۆزینەوەی، ئیسرائیلی لەو توانایە بێبەش کرد کە بانگەشەی ئەوە بکات کە لە شەڕەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و حەماسی لەناوبردووە.

چاوپێکەوتنەکانی نیویۆرک تایمز لەگەڵ زیاتر لە بیست بەرپرس لە ئیسرائیل و ئەمریکا ئاشکرای کرد کە هەردوو وڵات سەرچاوەیەکی زۆریان لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی سینوار تەرخان کردووە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، بەرپرسان یەکەیەکی تایبەتیان لەناو بارەگای دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ئیسرائیل (شین بێت) دامەزراندووە، دەزگا سیخوڕییەکانی ئەمریکاش ئەرکی ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکانی سینواریان پێدراوە، واشنتۆنیش ڕاداری زەمینی بۆ ئیسرائیل دابینکرد بۆ ئەوەی یارمەتی بدات لە گەڕان بەدوایدا.

لە مانگی ئابی ئەمساڵدا، بزووتنەوەی حەماس لە غەززە، یەحیا سینواری کردە سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی خۆی، ئەمەش پاش کوژرانی ئیسماعیل هەنییە لە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.

كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
پێشت كاتی خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران ڕاگەیەنرا
وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تیروپشكی ناوی حاجیان بڕیاریدا
دواتر وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تیروپشكی ناوی حاجیان بڕیاریدا
پەیوەندیدار