وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی تیروپشكی ناوی حاجیان بڕیاریدا



وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بڕیاریدا بۆ فەریزەی حەجی ساڵی داهاتوو، تیروپشك لەو ناوانە بكرێت، كە پێشتر فۆڕمیان پڕكردۆتەوە.

بەپێی فەرمانێكی وەزاری، كە ئەمڕۆ 25ی ئاب بە واژۆی پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف دەرچووە، ئاماژە بەوەكراوە، ” بەمەبەستی خزمەتكردنی زیاتری هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی بریاریدا، تیروپشك بۆ ئەوناوانە بكرێت، كەپێشووتر فۆرمیان پركردۆتەوە بۆ بەشداری كردن لە حەجی ساڵی 2025″.

پشكی پارێزگاكان بە گوێرەی ژمارەی خەمڵێندراوی دانیشتووان دەبێت، كە لە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراقەوە پەسەند كراوە.

بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، چوار هەزار و 685 حاجی لە هەرێمی كوردستانەوە لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە گەشتی سعودیەیان كرد، لە كاتێكدا كۆی ژمارەی حاجییانی عێراق بە هەرێمی كوردستانەوە دەگاتە 33 هەزار و 690 حاجی و لە ڕێگەی ئاسمانی و وشكانییەوە، چوونەتە سعودیە.

ئیسرائیل پەلەقاژێیەتی و دەیەوێت سینوار بگرێت
پێشت ئیسرائیل پەلەقاژێیەتی و دەیەوێت سینوار بگرێت
نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە عێراق پەند و وانە لە ڕابردوو وەربگیرێت و مافی ھەموو پێکھاتەکان پارێزراو بێت
دواتر نێچیرڤان بارزانی: دەبێت لە عێراق پەند و وانە لە ڕابردوو وەربگیرێت و مافی ھەموو پێکھاتەکان پارێزراو بێت
پەیوەندیدار