ڕێ بە خۆپیشاندانەکەی فەرمانبەرانی گرێبەست لە هەولێر نەدرا



ڕێ بەو خۆپیشاندانە نەدرا کە بڕیار بوو فەرمانبەرانی گرێبەست بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجامی بدەن.

بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، فەرمانبەرانی گرێبەست خۆپیشاندانێک بۆ بەر دەرگای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام بدەن، بەڵام ڕێ بە چالاکییەکە نەدرا.

بە پێی زانیارییەکان هێزێکی ئەمنی لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوکراوەنەتەوە و ڕێ نەدرا فەرمانبەرانی گرێبەست بچنە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران کە بڕیاربوو لەوێ داواکاری فەرمانبەرانی گرێبەست بخوێننەوە و داوای دامەزراندن بکەن.

هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە گەرمیان و یەکێتیش ڕوونکردنەوە دەدات
پێشت هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە گەرمیان و یەکێتیش ڕوونکردنەوە دەدات
ئاگر نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوانی دوو گوندی شارباژێڕی سووتاند
دواتر ئاگر نزیكەی ٢٠٠ دۆنم پووش و پاوانی دوو گوندی شارباژێڕی سووتاند
پەیوەندیدار