وەزیری دەرەوەی ئێران: تۆڵە لە ئیسرائیل دەکەینەوە



زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تاران تێپەڕیووە و ئێرانیش سەرلەنوێ جەخت لەسەر تۆڵەکردنەوە لە ئیسرائیل دەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، دەستدریژییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئاسایش و سەروەریمان بێ وەڵام نامینێتەوە، بەڵام ناکەوینە ئەو داوەی کە پێدەچێت بۆ ئێران نرابێتەوە.

وتیشی: “وەڵامەکەمان ورد وپلانبۆداڕێژراو دەبێت و هەموو لایەنەکانیشی لەبەرچاو دەگیرێت”.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند، “لە کاتی گونجاو و بەشێوازێکی گونجاو تۆڵە دەکەینەوە و هیچ دوودڵییەک نییە لەو بابەتەدا”.

ئەم لێدوانە لە کاتێکدایە کە زیاتر لە سێ هەفتە بەسەر کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسدا تێدەپەڕێت کە لە تارانی پایتەیختی کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرایە ئامانج.

لەو کاتەوە ئێران جەخت دەکاتەوە کە تۆڵەی هەنییە دەکاتەوە، بەڵام لە کاتی گونجاودا. بە هۆی هەڕەشەکانی ئێرانیشەوە، ئەمریکا بەردەوامە لە ڕەوانەکردنی کەشیتگەلە زەبەلاحەکانی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەردەوامیش پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی ئیسرائیل دووپات دەکاتەوە.

نرخی زێڕ بەرزبووەوە
پێشت نرخی زێڕ بەرزبووەوە
شوێنی کامێراکانی تیژڕۆیی هەولێر دیاری کرا
دواتر شوێنی کامێراکانی تیژڕۆیی هەولێر دیاری کرا
پەیوەندیدار