زیاتر لە 41 هەزار تۆن برنجی تایلەندی گەیەندرایە عێراق



وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی نوێی برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر، لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

نووسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی بازرگانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ”کەشتیی MV  BLUE RAY  بە هەڵگرتنی 41 هەزار و 500 تۆن برنجی تایلەندی گەیشتە بەندەری ئوم قەسر و لە سەبەتەی خۆراکی مانگانە بەسەر هاووڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، پشکنەران لە بەندەرەکە بە هاوکاری ستافی بەشی کۆنترۆڵی جۆری پشکنینی سەرەتاییان بۆ برنجەکە کرد و دواتر ڕەوانەی تاقیگەی ناوەندییان کرد بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی بۆ دڵنیابوون لە پابەندبوونیان بە تایبەتمەندییە عێراقییەکان.

ئەوەشی خستەڕوو، دوا گەڕانەوەی ئەنجامی پشکنینەکە، ئەو ماددە خۆراکییە بەسەر بەش و لقەکانی کۆمپانیاکاندا دابەشدەکرێت بەپێی ئەو پلانەی کە لەلایەن وەزارەتەوە ئامادەکراوە بەمەبەستی پێدانی بە هاوڵاتییان لە چوارچێوەی سەبەتەی خۆراکی مانگانەدا.

شوێنی کامێراکانی تیژڕۆیی هەولێر دیاری کرا
پێشت شوێنی کامێراکانی تیژڕۆیی هەولێر دیاری کرا
محەمەمەد حاجی مەحمود: “ناوچەکە یەک پارچە لەسەر ئاگرە”
دواتر محەمەمەد حاجی مەحمود: “ناوچەکە یەک پارچە لەسەر ئاگرە”
پەیوەندیدار