گروپێکی ئێرانی هەوڵی هاککردنی ئەکاونتی واتسئەپی بەرپرسانی ئەمریکایان دا



مێتا بڵاویکردەوە، هەوڵی هاککردنی ئەکاونتی واتسئەپی بەرپرسانی ئەمریکی لە ئیدارەکانی سەرۆک جۆ بایدن و سەرۆکی پێشوو دۆناڵد ترەمپ دراوە.

کۆمپانیای مێتا گروپێکی هاککردنی ئێرانی تاوانبار کرد، کە بەپێی زانیارییەکان سەرەتای ئەم مانگە هەڵمەتی هەڵبژاردنی ترەمپیان هاک کردووە.

بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، کۆمپانیای مێتا خاوەنی فەیسبووک، ئینستاگرام و واتسئەپ، لە پۆستێکدا هەوڵی هاککردنی بە “گرووپێکی بچووک لە چالاکییە زیانبەخشەکانی واتسئەپ” وەسفکردووە، کە ئەکاونتە هاککەرەکان خۆیان وەک پشتگیری تەکنیکی بۆ کۆمپانیای AOL، گووگڵ، یاهوو و مایکرۆسۆفت نیشانداوە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ئەکاونتانەیان بلۆک کردووە دوای ئەوەی بەکارهێنەران چالاکییەکەیان بە گوماناوی ڕاگەیاندووە و ڕوونیکردووەتەوە.

مێتا هۆکاری ئەم چالاکییەی بۆ APT42 گەڕاندەوە، کە گرووپێکی هاککردنە کە بە شێوەیەکی بەرفراوان پێیان وایە پەیوەندی بە بەشی هەواڵگریی ناو سوپای ئێرانەوە هەیە.

ئەم گروپە ناسراون بە دانانی بەرنامەی چاودێری لەسەر مۆبایلی ئەو کەسانەی ئامانجن، ئەم بەرنامانە ڕێگە بە گروپەکە دەدەن پەیوەندی تۆمار بکەن و کورتە نامەکان هاکبکەن، کامێرا و مایکرۆفۆن کارپێبکەن بێ ئەوەی کەسەکە هەستی پێبکات.

کۆمپانیاکە چالاکییەکانی گروپەکەی بەستەوە بە هەوڵدان بۆ هاککردنی هەڵمەتەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، هاککەرەکان پێدەچێت سەرنجیان لەسەر بەرپرسانی سیاسی و دیپلۆماتکاران و بازرگانان و کەسایەتییە گشتیەکانی دیکە بووە.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ژمارانە لە ئیسرائیل، ناوچە فەلەستینییەکان، ئێران، ئەمریکا و بەریتانیا نیشتەجێن.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زێڕیان کڕیوە
پێشت عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین زێڕیان کڕیوە
ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بێ پارتی و تورکمانەکان کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بێ پارتی و تورکمانەکان کۆدەبێتەوە
پەیوەندیدار