تانکەرێک بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت و دوو کەس گیانیان لەدەستدا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانکەرێکی سووتەمەنی بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا کەوت، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.

هاتووچۆی دەربەندیخان ڕایگەیاند، کاتژمێر ٤:٤٥ی ئەم بەیانییە بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سوتەمەنی لەناو تونێڵی دەربەندیخان وەردەگەڕێت و دەکەوێت بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا کە چوار بۆ پێنج سەرنشینی تێدایە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نەتوانرا دوو تەرمەکە لە نێوو ئۆتۆمبێلەکەدا دەربهێنرێت بەهۆی مەترسی گڕگرتنی تانکەرەکە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەکەوە دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و سێ کەسیش برینداربوون و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی کران.

بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەکان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن و چواریان ئەندامی یەک خێزانن، ئێستا تونێلی دەربەندیخان- سلێمانی داخراوە، شۆفێران دەتوانن ڕێگای جێگرەوە بەکاربهێنن بۆ هاتووچۆ.

 

تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
پێشت تۆمەتباری سەرەکی “دزیی سەدە” تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو
لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە
دواتر لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: مەترسی لەسەر مووچەی فەرمانبەران نییە
پەیوەندیدار