زانیاری لەسەر دابەشكردنی ئاردی بەشەخۆراك و سفر ڕادەگەیەنرێت



وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشكرای دەكات، كە لە دابەشكردنی ئارد بەردەوامن و بەرهەمهێنانی ئاردی سفریش گەیشتۆتە 50%ی پێویستی ناوخۆ، هاوكات، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی دەڵێت: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەشە ئاردی شەشەم كۆتایی دێت و ئامادەكاری بۆ دابەشكردنی بەشی حەوتەم دەكەن.

تالیب حەسەن، بەڕێوەبەری پلان و بەدواچوون لە وەزارەتی بازرگانی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (الصباح)ی ڕایگەیاند، 290 ئاشی ئەهلی هەیە، کە لە چوارچێوەی سیستمی فۆڕمی خۆراک کاردەکەن، بۆ دابینکردنی بەشە ئاردی مانگانەی ناو فۆڕمی خۆراکی هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاشە بازرگانییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنانی ئاردی سفریش بە رێژەی لە 70% بۆ 80% کاردەکەن و هەموویان لە تاقیگەکاندا پکشنینیان بۆ دەکرێت.
روونیکردەوە، پێشتر ئاردی سفر لە دەرەوە هاوردە دەکرا، بەڵام دوای راسپاردەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە پشتیوانکردنی کەرتی تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی ئاردی سفر، لە ئێستادا لە ناوخۆدا بە رێژەی لە 50% ئاردی سفر بەرهەمدەهێنرێت.

لای خۆشیەوە، سەلام حاجی خدر، بەڕێوەبەری دروستكراوی دانەوێڵەی سلێمانی ڕایگەیاندووە، لە ئێستادا بەردەوامن لە دابەشكردنی شەشەم بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بە دابەشكردنی شەشەم بەشەئارد دەهێنن و ئامادەكاری دەكەن ڕاستەوخۆ دەست بە دابەشكردنی حەوتەم بەشە ئارد بەسەر هاووڵاتییاندا بكەن.

وتیشی، “ئەو بەشە ئاردەی دەدرێتە هاووڵاتییان هیچ گرفتێكی نییە و بەردەوام پشكنینی بۆ دەكرێت و ئەو قسانەی لەبارەی بەشەئاردی هاووڵاتییانەوە دەكرێت هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە”.

توركیا دووەم ناوچەی سلێمانی بۆردومان كرد
پێشت توركیا دووەم ناوچەی سلێمانی بۆردومان كرد
پارە و بێ پارەیی
دواتر پارە و بێ پارەیی
پەیوەندیدار