داهاتی هەفتەیەكی سلێمانی ئاشكراكرا



داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە ڕۆژی 17-8-2024 تا 23-8-2024، بڕی 12 ملیار و 403 ملیۆن و 913 هەزار و 740 دینار بووە.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی (شەفافیەت)، كە تایبەتە بە خستنەڕووی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان، داهاتی یەك هەفتەی ڕابردوو، بڕی 12 ملیار و 403 ملیۆن و 913 هەزار و 740 دینار بووە، بەجۆرێك كە 82%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 18%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە.

ڕۆژی 15-12-2022، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كردنەوەی ماڵپەڕی (شەفافیەت)ی بۆ خستنەڕووی داهاتی نانەوتی سنووری یەكێتی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەكە، داهاتی ئەم هەفتەیە بەراورد بە هەفتەی ڕابردوو یەك ملیار دینار كەمتر بووە.

گەرما لە چەند شارێك دەگاتە 50 پلە
پێشت گەرما لە چەند شارێك دەگاتە 50 پلە
لە پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێلدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
دواتر لە پێكدادانی 3 ئۆتۆمبێلدا 5 كەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەندیدار