پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە



شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما بۆ سبەی بەجێگیری دەمێنێتەوە و دوو سبەی بەرز دەبێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لەبارەی کەشوهەوای ڕۆژانی ئایندەوە ڕایگەیاند، سبەی ھەینی 23/8/2024 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەراورد بە دوێنێ ئەمڕۆ 2 بۆ 3 پلە نزمدەبێتەوە و سبەیش بە جێگیری دەمێنێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لە دوو سبەی ڕۆژی شەممەوە 24/8/2024 شەپۆلێکی گەرما لە ناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما ھاوشێوەی رۆژانی ڕابردوو بەرز دەبێتەوە، خێرای با لەسەرخۆ دەبێت لەنێوان 5 بۆ 15کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاڕاستەی با ڕۆژئاواو باکوری ڕۆژئاوا دەبێت .

بە وتەی ئەو شارەزا کەشناسییە، لە کاتە جیاوازەکانی پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ بۆ کاتەکانی شەو پێشبینی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارانێکی زۆر دەکرێت لە زۆرێکی ناوچەکانی مەککە و مەدینە لە خۆرئاوای سعودیە و وە ناوچەکانی خۆرئاواو باشوری خۆرئاوای ئێران وە لەبەشێکی ئەو ناوچانە ئەگەری بارینی 30ملم تا زیاتر لە 50ملم باران ھەیە و ئەمەش ئەگەری دروستبوونی لافاوی لێدەکرێت

20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەی شار زیاد دەکرێت
پێشت 20 قەرەوێڵە بۆ نەخۆشخانەی شار زیاد دەکرێت
بروسکەیەکی بەهێز لە کاتژمێرەکەی مەککە دەدات
دواتر بروسکەیەکی بەهێز لە کاتژمێرەکەی مەککە دەدات
پەیوەندیدار