خانووەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن



سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان ئاشكرای دەكات، ڕێكارەكانی تاپۆكردنی مەلاداود كۆتایی هاتووە و دەست بە تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی گوندی کانی بەردینە دەكەن.

دیلمان لەتیف، یاساناس و سەرۆکی لیژنەی ناوەندی بۆ تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکان لە سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، پاش ئەوەی رێکارە کردارییەکانی تاپۆکردنی گوندی مەلا داود کۆتایی هات، ئێستا تاپۆکردنی خانووە زیادەڕۆکانی گوندی کانی بەردینە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕاشیگەیاند، ئەوانەی لە ماوەی یاساییدا داواکارییان پێشکەش بە پارێزگای سلێمانی کردووە، ئیستینساخی (کارتی نیشتمانی) یان (رەگەزنامە و پێناس)ی خۆیان و هاوسەریان لە ماڵەوە ئامادەبکەن و چاوەڕوانی پەیوەندیی تەلەفۆنیی لیژنە لاوەکییەکانمان بکەن، خۆ ئەگەر ئەو ژمارە مۆبایلەتان گۆڕیوە، کە کاتی خۆی لەسەر داواکارییەکە نووسیوتانە ئەوا سەردانی لیژنەی لاوەکیی شارەوانیی ڕۆژئاوا بکەن بۆ دانانی ژمارەی نوێی مۆبایلەکەتان.

ئاشكراشی كرد، زۆرینەی هەرە زۆری ئەو خانووانە بە ڕێژەی 5%ی بەهای زەویی ژێر خانووەکە تاپۆ دەکرێن، واتە ئێمە بەهای بینای خانووەکە هەژمار ناکەین.

دیلمان لەتیف وتیشی، “یەکێک لە مەرجەکانی تاپۆکردن ئەوەیە، کە داواکار خاوەنی بینای خانووەکە بێت، بۆیە ئەگەر کەسێک لە پاش داواکاریکردن خانووەکەی فرۆشتبێت و لەکاتی سەردانی لیژنە لاوەکییەکانماندا کڕیارەکە لە خانووەکەدا بێت ئەوا تاپۆکردنی خانووەکە ڕەت دەکرێتەوە، بۆیە مامەڵە بەو خانووانەوە مەکەن هەتا تاپۆ دەکرێت بەناوتانەوە.

جەختیشی كردەوە، ئەم پڕۆسەیە تەنها خانووەکانی دەرەوەی حەرەمی گوندی کانی بەردینە دەگرێتەوە، چونکە خانووەکانی ناو حەرەمی گوندەکە بە زیادەڕەوی دانانرێن و بەر یاسایەکی تر ئەکەون، کە بریتییە لە یاسای تاپۆکردنی حەرەمی گوندەکان (ژمارە ١٢ ساڵی ٢٠١٢).

 

iOS 18 بە چەند تایبەتمەندییەکەوە پێشکەش دەکرێت
پێشت iOS 18 بە چەند تایبەتمەندییەکەوە پێشکەش دەکرێت
هەپەگە شەهیدبوونی سێ‌ گەریلای ڕاگەیاند
دواتر هەپەگە شەهیدبوونی سێ‌ گەریلای ڕاگەیاند
پەیوەندیدار