iOS 18 بە چەند تایبەتمەندییەکەوە پێشکەش دەکرێت



کۆمپانیای ئەپڵ یەکێک لە گەورەترین نوێکارییەکانی بۆ بەرنامەی “Mail” ئاشکرا کرد کە دیزاینێکی تەواو نوێ و چەندین پێشکەوتنی تێدایە، و کۆمپانیاکە لەمساڵدا وەشانە نوێیەکە دەخاتە بەردەم بەکارهێنەران.

لێرەدا حەوت تایبەتمەندی نوێ دەخەینەڕوو کە لە iOS 18 Mail دەیبینین:

پۆلێنکردن

لە ڕێگەی پرۆسێسینگ لەسەر ئامێرەکە، ئەپی Mail لە iOS 18 ئیمەیڵەکانت بۆ پۆلە جیاوازەکان ڕیز دەکات.

گفتوگۆی کەسی و ئیمەیڵە هەستیارەکان بە کاتەوە دەکەونە پۆلی سەرەکییەوە، هاوکات مامەڵە و نوێکردنەوە و بانگەشەکردنیش بۆ پۆلی تایبەتی خۆیان.

شتەکانی وەک پسوڵە و پشتڕاستکردنەوەی داواکارییەکان ڕیز دەکرێن بۆ مامەڵەکان، هەواڵنامە و ئاگادارکردنەوەکانی سۆشیال میدیا ڕیز دەکرێن بۆ نوێکردنەوە، ڕێکلام و بازاڕکردن ڕیز دەکرێن بۆ Promotions.

هەروەها تابێک دەبێت لەگەڵ هەموو پۆستەکان، کە دەتوانیت هەموو شتێک بە ڕێکوپێکی ببینیت.

ئامرازەکانی نووسین

هەرچەندە ئەم تایبەتمەندییە فراوانە و تایبەت نییە بە ئەپی Mail، بەڵام ئەپڵ بە تایبەتی تیشک دەخاتە سەر ئەو ئامرازانەی نووسین کە لەناو ئەپی Mail بەکاردەهێنرێن.

بە بەکارهێنانی ئامرازەکانی نووسین دەتوانیت داوای لە کۆمپانیای ئەپڵ ئینتیلێجنس بکەیت کە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی ئیمەیڵەکەت دۆستانەتر، پیشەییتر، یان پوختتر دەربکەوێت.

هەروەها دەتوانیت داوای لێبکەیت خاڵە سەرەکییەکان لە دەقەکەوە جیابکاتەوە، و پێداچوونەوەی بۆ بکات، یان بە تەواوی بینووسێتەوە.

پوختەی ئیمەیڵ

لەگەڵ Apple Intelligence لە iOS 18.1، ئەپی Mail دەتوانێت پوختەیەکی خێرا لە هەر ئیمەیڵێک لە نیساندانی ئاگادار نامەکانەوە پێشکەش بکات، ئەمەش کاتت بۆ دەگەڕێنێتەوە و ڕێگریت لێدەکات لە کردنەوەی هەر ئیمەیڵێک تاک بە تاک ئەگەر پێویستت پێی نەبێت.

هەموو کۆمێنتەکان ببینە

ئەپی نوێی Mail هەموو پەیامە یەکەمایەتییەکانتان دەخاتە سەرەوە. ئیمەیڵێک بە یەکەمایەتی دادەنرێت ئەگەر بەکاتەوە پەیوەستبێت، وەک بانگهێشتکردنی بۆنەیەک، ڕۆشتن بۆ گەشتێک، یان هەڵوەشاندنەوەی کۆبوونەوەیەک.

ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
پێشت ئەنجومەنی وەزیران ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
خانووەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
دواتر خانووەكانی ناوچەیەكی دیكەی سلێمانی تاپۆ دەكرێن
پەیوەندیدار