سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی بە یەک وشەش باسی کێشە گەورەکەی لیستی مووچەی نەکردووە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنە لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێم دەگرێت سەبارەت بە مووچە و دەڵێت باسی لیستی هێزە ئەمنییەکانی نەکردووە کە بە “کێشە گەورەکە”ی لیستی مووچە وەسفیکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی مانگی تەمووز بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتییەکەی خستووەتە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق.

لایخۆشیەوە سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە کەموکوڕی لیستەکانی مووچەدا نا لە بوونی ناوی دووبارە و دوو مووچە و نەبوونی بایۆمەتری.

سۆران عومەر ئەوەشیخستەڕوو کە وەزارەتی دارایی دانی بە کمەوکوڕییەکاندا ناوە، بەڵام “بەبێ ئەوەی بەیەک وشە باسی کێشە گەورەکەی لیستی هێزە ئەمنیەکان بکات!”.

دەقی ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی لێرە بخوێنەرەوە:

“ئیسرائیل بۆخۆی بەرهەمهێنەری تیرۆرە کەچی وشەی تیرۆر دەداتە پاڵ موسڵمانان”
پێشت “ئیسرائیل بۆخۆی بەرهەمهێنەری تیرۆرە کەچی وشەی تیرۆر دەداتە پاڵ موسڵمانان”
ئەمریکا نیگەرانی لە پڕۆژە هەمواری یاسای باری کەسی عێراق دەردەبڕێت
دواتر ئەمریکا نیگەرانی لە پڕۆژە هەمواری یاسای باری کەسی عێراق دەردەبڕێت
پەیوەندیدار