کامالا هاریس بە فەرمی بوو بە کاندیدی دیموکراتەکان



لە دووەم ڕۆژی کۆنگرەی دیموکراتەکاندا، کامالا هاریس بە فەرمی وەک کاندیدی حزبەکە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا دەستنیشان کرا.

کامالا بەڵێنی دا لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا کار لەسەر کەمکردنەوەی باج و فەراهەمکردنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییانی ئەمریکا بکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە ڕیزی پێشەوەی سەرکردە دیارەکانی دیموکراتەکان بوو کە پشتیوانی خۆی بۆ کاندیدکردنی جێگرەکەی دەربڕی.

لە کۆنگرەکەدا باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا و میشێڵی هاوسەری وتاریان پێشکەش کرد و پشتیوانی خۆیان بۆ کامالا دووپاتکردەوە.

باراک ئۆباما ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ بەشێوەیەکی منداڵانە باس لە پیلانگێڕی دەکات و دەیەوێت کۆمەڵگەی ئەمریکا پەرت بکات، بەڵام ئەمریکا ئامادەیە بۆ سەرۆکایەتی کامالا و کامالاش ئامادەیە بۆ ئەو پۆستە.

 

ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق مەترسییەکی ئاشکران
پێشت ناوچە مینڕێژکراوەکانی عێراق مەترسییەکی ئاشکران
هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان ئاشکرا دەکرێن
دواتر هۆکارەکانی نەزۆکی پیاوان ئاشکرا دەکرێن
پەیوەندیدار