حكومەتی هەرێم لێبڕینی خانەنشینی لە مووچە زیادكرد



حكومەتی هەرێم لێبڕینی خانەنشینی لە (7%)ی مووچەی بنەڕەتییەوە بۆ (10%) بەرز كردەوە، بەمەش لە (3%)ی مووچەی بنەڕەتی هەر فەرانبەرێك كەم دەكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (KNN)ـی زمانحاڵی بزووتنەوەی گۆڕانی ڕاگەیاند، لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی (7/2024)ـدا گۆڕانكاری لە ڕێژەی لێبڕینی خانەنشینی دەكرێت و لە (7%) بۆ لە (10%) بەرز دەكرێتەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لەڕێگەی گەنجینەكانەوە، فەرمانگەكان ئاگادار كراونەتەوە كە لیستی مووچەی مانگی حەوت بە لێبڕینی (10%)ـی خانەنشینی ئامادەبكەن، هەروەها لەگەڵ یاداشتی ڕێگەپێدانی نوێ لیستی مووچەكە ببەن بۆ گەنجینەكان.

بەپێی یاسای خانەنشینی هەرێم، مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران بەڕێژەی (7%) لێبڕینی خانەنشینی بۆ دەكرێت، بەڵام بەپێی یاسای خانەنشینی عێراق ڕێژەكەی دەگاتە (10%) لەكاتێكدا تا ئێستا دیار نییە مووچەخۆرانی هەرێم بەپێی یاساكەی عێراق خانەنشین دەكرێن یان بە یاساكەی هەرێم.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) پەیوەندی كرد بە هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، بەڵام پەیوەندییەكەی بەردەست نەبوو.

هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری کوردستان
پێشت هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری کوردستان
مامۆستایان و فەرمانبەران هۆشداری بایكۆت دەدەن
دواتر مامۆستایان و فەرمانبەران هۆشداری بایكۆت دەدەن
پەیوەندیدار