دادگای فیدڕاڵی دەربارەی دانانی پارێزگاری كەركوك بڕیاریدا



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دوو داواكاریی بەشێك لە توركمان و عەرەبەكانی پارێزگای كەركوك بۆ دەركردنی فەرمانی وەلائی بۆ ڕاگرتنی رێكارەكانی كۆبوونەوەی 10ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك رەتدەكاتەوە، كە تیایدا لە ئوتێل ڕەشیدی بەغدا ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك كۆبووەوە و پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەن هەڵبژێردران.

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق دوێنێ‌ یەك شەممە، 18ـی مانگ بڕیاری دا لە ڕەتكردنەوەی داواكارییەكی حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانیی عێراق و سەوسەن عەبدولواحید، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و ڕاكان جبوری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك و پارێزگاری پێشوو، كە داوایانكردووە دادگاكە ڕێكار و لێكەوتەكانی كۆبوونەوەی ڕۆژی 10ـی ئەم مانگەی ئەنجوومەن ڕابگرێت.

وەك لە بڕیارەكەی دادگادا هاتووە، لەبەر دوو هۆكار داواكارییەكانی ڕەتكردووەتەوە، ئەوانیش: دەركردنی بڕیارێكی لەو شێوەیە لەسەر داوایەكی سەربەخۆ یان لە داواكانی دەستووری باس نەكراوە، جگە لەوەی لە یاسای دادگای فیدڕاڵی ژمارە 30ـی ساڵی 2005ـی هەمواركراو بە یاسای ژمارە 25ـی ساڵی 2021ـیش باسنەكراوە، بۆیە ملكەچی مادەكانی 151 و 152ـی یاسای دادگایی مەدەنی ژمارە 83ـی ساڵی 1969ـی هەمواركراو دەبێت و سیفەتی بەپەلەی تێدا نییە، كە پێویست بە فەرمانی بەپەلە بكات.

سەبارەت بە هۆكاری دووەم، دادگا جەختیشی كردۆتەوە، دەركردنی فەرمانی بەپەلە لەلایەن دادگەكەوە، واتە پێدانی ماف و رای پێشوەختە لەسەر سكاڵاكە.

ڕۆژی 10ـی ئاب، ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بە ئامادەبوونی 9 ئەندام كۆبووەوە و حكومەتی خۆجێیی هەڵبژارد. پۆستی پارێزگار درا بە كورد لە پشكی یەكێتی و پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاش درا بە عەرەب.

تورکیا 8 جار ناوچەكانی باڵەكایەتی و شارباژێڕی بۆردومان کرد
پێشت تورکیا 8 جار ناوچەكانی باڵەكایەتی و شارباژێڕی بۆردومان کرد
مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت
دواتر مووچەی فەرمانبەران زیاتر دوادەكەوێت
پەیوەندیدار