دەزگای لوتکە: کۆچبەرە عێراقییەکان سوید بەجێدەهێڵن



بەپێی پێشبینیە دیمۆگرافییەکان بڕیارە ئەمساڵ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی سوید بەجێدەهێڵن زیاتر بێت، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی سنووردارکردنی کۆچبەرییەوەیە.

دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی مانگی یەک تا مانگی ئایاری 2024 زیاتر لە 5 هەزار و 700 کۆچبەر وڵاتی سویدیان بەجێهێشتووە، هەروەها پێشبینی دەکرێت ئەو ڕەوتە تا کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوام بێت.

بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، ژمارەی داواکارییەکانی پەنابەری لەوڵاتی سوید لە ساڵی 1997ەوە بەو شێوەیە کەم نەبووە.

دەزگای لوتکە لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە یەکەمجار نییە کە سوید دابەزینی گەورەی داواکاری پەنابەری بەخۆیەوە ببینێت، لە کاتێكدا لە ساڵی 2016 نزیکەی 28,939 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتەکەدا و بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەراورد بە ساڵی 2015 کە 162,877 داوای مافی مانەوەیان کردووە، چونکە حکومەت لە ساڵی 2016دا سیاسەتەکانی کۆچبەری توندتر کردووە

بە پێی بەدواداچوونەکانی دەزگای لوتکە، ئێستا زیاتر ئەو کەسانەن کە لە بنەڕەتدا لە عێراق، سۆماڵ یان سوریاوە هاتوون، وڵاتی سوید بەجێدەهێڵن، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی سنووردارکردنی هەشت ساڵی ڕابردوو، ئەمەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کەهەوڵەکانی حکومەتی سویدی بەرهەمی هەیە.

دەزگای لوتکە ئەوەشی خستەڕوو، ئەو ئامارە دەتوانرێت بگەڕێندرێتەوە بۆ بڕیاری حکومەت بۆ گۆڕینی ڕێڕەو، لە کۆتایی ساڵی 2015، سۆسیالدیموکراتە دەسەڵاتدارەکان کۆتاییان بە سیاسەتەکانی سوید هێنا، کە پێشتر لیبڕاڵ بوو بۆ کۆچبەری و یەکگرتن، کە بەهۆیەوە زۆرێک لە پەناخوازانی وڵاتانی قەیراناوی وەک یوگۆسلاڤیای پێشوو، ئەفغانستان، سوریا، عێراق و سۆماڵ قبوڵکرابوون و کۆچکردنیان بە شێوەیەکی بەرچاو توندتر کردبوو .

پاڵنەرەکانی ڕۆیشتنی کۆچبەران تا ئێستا ڕوون نییە سەختکردنی ژیان بۆ ئەو پەناخوازانەی کە ناچارن وڵات بەجێبهێڵن شێوازێکی گونجاو نییە بۆ هاندانی خەڵک بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی خۆبەخشانە سوید بەجێبهێڵن، ئەگەر له شوێنی مانەوه بێبەشبکرێن، سەختی کۆمەڵایەتی زیاتر دەبێت.

دوو درۆنی توركیا لە ئاسمانی هەرێم خرانەخوارەوە
پێشت دوو درۆنی توركیا لە ئاسمانی هەرێم خرانەخوارەوە
کونسوڵی ئەمریکا: پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین
دواتر کونسوڵی ئەمریکا: پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەرانە دەکەین
پەیوەندیدار