دادگەی فیدراڵی داواکانی تۆران و جبوری ڕەتکردەوە



دادگەی باڵای فیدراڵی دوو داوای ڕاكان جبوری و حەسەن تۆرانی ڕەتکردەوە بۆ ڕاگرتنی کارکردن بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کە تێیدا پارێزگار هەڵبژێردرا.

راكان جبوری، سەرۆكی كوتلەی هاوپەیمانی عەرەبی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و حەسەن تۆران، سەرۆكی بەرەی توركمانی و سەوسەن عەبدولواحد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لە بەرەی توركمانی، بە دوو داواكاری جیا داوایان لە دادگەی فیدراڵی كردبوو کە کارکردن بە ئەنجامی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک ڕابگرێت کە شەوی 10ی مانگ لە بەغدا بەڕێوەچوو و تێیدا ڕیبوار تەها وەک پارێزگار هەڵبژێردرا.

جبوری و تۆران و سەوسەن عەبدولواحید داوایانکردبوو کارکردن بە ئەنجامی کۆبوونەوەکە ڕابگیرێت تا ئەو کاتەی سکاڵاکانیان یەکلادەکرێتەوە.

ڕۆژی 18ی ئەم مانگە دادگەی فیدراڵی وردبینی بۆ هەردوو داواكارییەكە كردووە و رەتیكردۆتەوە، بە هۆی ئەوەی هیچ سیفەتێكی پەلە و پێویستیی تێدا نییە، تا كاتی یەكلاییكردنەوەی سكاڵاكان بڕیاری دیكە دەربكەن.

کۆمپانیای دانە غاز گرێبەستی کۆمپانیایەکی کێڵگەی کۆرمۆر ھەڵدەوەشێنێتەوە
پێشت کۆمپانیای دانە غاز گرێبەستی کۆمپانیایەکی کێڵگەی کۆرمۆر ھەڵدەوەشێنێتەوە
بوومەلەرزە پاکستان و کشمیری هەژاند
دواتر بوومەلەرزە پاکستان و کشمیری هەژاند
پەیوەندیدار