جەمال کۆچەر: هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەران فەرمانبەرانی عێراق دڵنیا دەکاتەوە لەوەی هیچ مەترسییەک لەسەر دواکەوتنی مووچە نییە، بەڵام ئەم دڵنیاییە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە ماوەی 50 ڕۆژە مووچەیان وەرنەگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە ڕۆژنامەی سەباحی ڕاگەیاند، دۆسیەی دارایی لە ژێر کۆنترۆڵدایە و حکومەتی عێراق پابەندە بە دابینکردنی مووچە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەبێ دواکەوتن.

ئاماژەشیدا بە لێدوانێکی پارێزگاری بانکی ناوەندی کە جەختیکردبووەوە لەوەی مووچەی ئەمساڵ بەتەواوی دابینکراوە و هیچ مەترسییەکی لەسەر نییە.

جەمال کۆچەر ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا مووچە دوانەکەوتووە، چونکە بەردەوام لە کۆتایی مانگدا دابەش دەکرێت و حکومەت توانای ئیدارەدانی تەواوی کاروبارە داراییەکانی هەیە.

ئەم لێدوانەی پەرلەمانتارەکە بۆ مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی عێراقە و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناگرێتەوە کە تا ئێستا مووچەی مانگی تەمووزیشیان وەرنەگرتووە.

بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت
پێشت بەڕێوەبەرێتى خۆسەر: تورکیا نەیتوانیوە ئامانجەکانی لەناوچەکەدا بەدیبهێنێت
ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری لەسەر دەروونمان چییە؟
دواتر ڤیدیۆی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاریگەری لەسەر دەروونمان چییە؟
پەیوەندیدار