ئەپڵ بەردەوامە و بزوێنەری ئاسایی خانەنشین دەبێت



بە درێژایی مێژوو مرۆڤ هەوڵی بۆ زانینی کات داوە، هەر ئەوەش بوو وایکرد بیر لە دروستکردنی کاتژمێر بکاتەوە، بەتایبەت لە سەدەی ١٦ بەدواوە.

سەردەمانێکی زۆر بەشێک لە براندە جیهانییەکان سەرقاڵی دروستکردنی براندی جیاوازی کاتژمێری دەستی بوون، لە 100 ساڵی ڕابردووشدا چەند کۆمپانیایەک و براندێکی جیهانی لەنێو بەکارهێنەران دیاربوون وەک ( کاسیۆ ، رۆلێکس، سیمینس…هتد).

لەڵام لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیاو دروستبوونی مۆبایلی زیرەک و بە ئەلیکترۆنی بوونی جیهان، وردە وردە کاتژمێرەکان بەهای جارانیان لەدەستدا و لە بزوێنەرەوە گۆڕان بۆ ئەلکترۆنی.

لە ئێستادا و لە ساڵی 2024 ئەپڵ وا نوێترین بەرهەمی کاتژمێری دەستی خۆی دەخاتە بازارەوە کە چەندین تایبەتمەندی تێدایە، و لە هەندێک کاتدا وەک دکتۆرێکی ئێشکگری ئاگادارکردنەوەی تەندروستیت کاردەکات.

ئەپڵ چی دەخاتە بازاڕەوە؟:

بڕیارە مانگی داهاتوو کاتژمێری Apple Watch Series 10 شانبەشانی ئایفۆن 16 بۆ یەکەمجار نمایش بکرێت. و کۆمپانیاکە دەڵێت”پێدەچێت لە 10ی ئەیلولدا نمایش بکرێت”.

بەپێی بڵاوکراوەی کۆمپانیای ئەپڵ Apple Watch Series 10 ، چەندین نوێکاری جۆراوجۆر بۆ دانراوە و شاشەی گەورەتر و چیپێکی بەهێزتر و چەند تایبەتمەندییەکی نوێ وای لێدەکات بێ ڕکابەربێت.

لە دیارترین ئەو شتانەی کە چاوەڕوان دەکرێت کاتژمێرە نوێیەکە هەبێت:

شاشەی گەورەتر:

ئەپڵ بە ڕوونی سەرنجی لە دەوری کاتژمێری ئەپڵ Ultra و شاشە گەورەکەی داوە.

لەئەمساڵدا Apple Watch Series 10، چاوەڕێی سەرکەوتنی گەروەی لێدەکرێت، هاوکات گرنگییەکی زۆری بە شاشەکەی داوە و گەورەتری کردووە.

پێشبینی دەکرێت کاتژمێرە نوێیەکان شاشەی ٤٥ و ٤٩ ملمیان هەبێت. ئەمەش بەو مانایەیە کە کاتژمێری بچووکی ئەپڵ ئێستا قەبارەی کاتژمێرە گەورەکەی ساڵی ڕابردووی دەبێت، هەروەها کاتژمێرە گەورەکەش هەمان قەبارەی ئەپڵ واتچ Ultra دەبێت.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەپڵ بەردەوامە لە دروستکردنی کاتژمێری قەبارە 45 ملم، چەنکە ڕەنگە هەندێک لە کڕیارەکان ئەو جۆرەیان بەلاوە باشتر بێت.

قەبارەی تەنکتر:

جگە لە شاشە گەورەکان، گۆڕانکارییەکی دیکەی دەرەکی دەکرێت،  ئەویش ئەوەیە کە کاتژمێری ئەپڵ تەنکتر دەبێتەوە.

هێشتا ناتوانرێت بە وردی پێشبینی بکرێت ، بەڵام ڕەنگە کەمکردنەوەی ئەستوورییەکەی کەمێک لە نیگەرانییەکان سەبارەت بە شاشە گەورەکان کەمبکاتەوە.

چیپی بەهێزتر:

کاتژمێری Apple Watch Series 10 چیپێکی نوێی بۆ دانراوە کە پێدەچێت ناوی S10 لێنرابێت، کە هێزێکی زۆر و خێراییەکی بەرچاوی هەیە، ئەگەرێکی زۆر هەیە کە پێشکەوتن لە پێکهاتەی نەخشە و چیپەکانی ببینین.

هەستەوەری تەندروستی نوێ:

ئەپڵ هەمیشە دڵنیایە کە کار لەسەر هەستەوەری تەندروستی نوێ بۆ کاتژمێرەکە دەکات، پێشبینی دەکرێت دوو هەستەوەری سەرەکی لەم بەرهەمەسی ئەمساڵ هەبێت، ئەوانیش دەستنیشانکردنی بەرزی پەستانی خوێن و دیاریکردنی هەناسەدان لە کاتی خەودا.

بەڵام ڕاپۆرتەکانی ئەم دواییە گومانیان لەسەر ئەوە دروست کردووە کە ئایا ئەم تایبەتمەندیانە ئامادە دەبن بۆ زنجیرەی 10 ئەگەر یەکێکیان یان هەردووکیان ئامادە بن، ئەوا زیادکردنی گەورە بۆ پێکهاتەی هەستەوەری تەندروستی ئێستا دروستدەبێت.

شاشەی OLED باشتر کراوە بۆ کارایی وزە:

ئەپڵ هەمیشە ئامانجی باشترکردنی تەکنەلۆجیای نمایشکردنیەتی و لەگەڵ زنجیرەی کاتژمێر ١٠ی ئەپڵ ئەم ڕەوتە بەردەوام دەبێت.

پێشبینی دەکرێت کاتژمێرە نوێیەکە تایبەتمەندی تەکنەلۆژیای هەبێت کە کارایی وزەی شاشەکەی زیاد بکات.

ئەپڵ دەتوانێت ئەمە بەکاربهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی شاشەکە بەبێ ئەوەی پاتری بکاتە قوربانی، یان بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی پاتری کاتژمێرەکە، لە هەمان کاتدا هەمان تەمەنی پاترییەکەی ساڵی ڕابردوو دابین دەکات.

هاتووچۆی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد
پێشت هاتووچۆی سلێمانی چەند بڕیارێکی دەرکرد
دانپێدانانی چەكدارێكی داعش كە 25 كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی كردۆتە ئامانج
دواتر دانپێدانانی چەكدارێكی داعش كە 25 كارمەندی هێزە ئەمنییەكانی كردۆتە ئامانج
پەیوەندیدار