بلنکن هۆشداری بە ئیسرائیل دەدات



وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری لە ئەگەری دروستنەبوونەوەی دەرفەت بۆ ئاگربەست لە غەززە دەدات و دەڵێت”ڕەنگە گفتوگۆکانی ئەمجارە دوایین دەرفەت بن بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە غەززە”.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە میانی سەردانەکەی بۆ تەل ئەبیب لەگەڵ سەرۆکی ئیسرائیل، ئیسحاق ھێرزۆگ کۆبووەوە، و وتی لەو کاتەی شەڕی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە دەستی پێ کراوە، ئەمە نۆیەم جارە سەردانی ئیسرائیل و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەم”.

ڕاشیگەیاند: ئەمە ساتێکی یەکلاییکەرەوەیە، رەنگە ئەمە باشترین و دوایین دەرفەت بێت بۆ گەڕاندنەوەی بارمتەکان ئیسرائیلییەکان و گەیشتن بە ڕیککەوتنی ئاگربەست و دانانی ھەمووان لەسەر رێگایەکی باشتر بەرەو ئاشتی و ئاسایشی ھەمیشەیی.

بلینکن وتیشی: لەچوارچێوەی ھەوڵێکی دیپلۆماسی چڕ و لەسەر ڕاسپاردەی جۆ بایدن، لێرەم و ھەوڵی گەیشتن بە ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەدەین، ئێستا کاتی ئەوەیە ئەو کارە بکەین، دەمانەوێت دڵنیاببینەوە لەوەی ھیچ لایەنێک، ھیچ ھەنگاوێک نانێت کە ببێتە ھۆی تێکچوونی ئەم پڕۆسەیە.

بلینکن ترسەکانی خۆی نەشاردەوە و ڕایگەیاند: من وای دەبینم کە ئەم ساتە، ساتێکی مەترسیدارە بۆ ئیسرائیل و ھەست بە نیگەرانییەکی قوڵ دەکەم لەھەمبەر ئەگەری ھێرشی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان یان لایەنەکانی دیکە بۆسەر ئیسرائیل.

جەختیشیکردەوە، ئەمریکا ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە دەگرێتەبەر بۆ بڵاوکردنەوەی ھێزی زیاتر لێرە، ئەوەش بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک، ھەروەھا ئەگەر پێویست بکات بەرگرییش لە ھەر ھێرشێک بۆسەر ئیسرائیل دەکات.

دوێنێ یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن بەسەردانێک گەیشتە تەل ئەبیب و چاوەڕان دەکرێت ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاھو و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، یۆواڤ گالانت کۆببێتەوە.

خەڵك؛ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ نامەی دەستلەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە بڵاودەكاتەوە
شەڕ و خێری سۆشیاڵمیدیا لە کۆمەڵگەدا
دواتر شەڕ و خێری سۆشیاڵمیدیا لە کۆمەڵگەدا
پەیوەندیدار