پارێزگاری کەرکووک بڕیارێکی دەربارەی زمانی تورکمانی و سریانی دەرکرد



پارێزگاری کەرکووک سەرجەم فەرمانگەکانی پابەند کرد کە تورکمانی و سریانیش بخەنە سەر نووسراوە فەرمییەکانیان.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووک بڕیاریدا لە پاڵ کوردی و عەرەبیدا، زمانەکانی تورکمانی و سریانیش لە سەر نووسراوە فەرمییەکان بنووسرێت.

پارێزگاری کەرکووک نووسراوەکەی ئاڕاستەی فەرمانگە فەرمییەکان، یەکە ئیدارییەکان، نووسینگە و بەشەکانی دیوانی پارێزگە، یەکێتی و سەندیکاکان و ڕێکخراوە مۆڵەتپێدراوەکان کردووە.

ڕێبورا تەها هۆکاری بڕیارەکەی بۆ جەختکردنەوە لە ناسنامەی برایەتی کەرکووک و فرەڕەنگیی پێکهاتەکان گەڕاندووەتەوە.

وەزیری ڕۆشنبیری: بێگومانبن کوشتنی کۆڵبەرەکە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت
پێشت وەزیری ڕۆشنبیری: بێگومانبن کوشتنی کۆڵبەرەکە بە بێ سزای یاسایی تێناپەرێت
پۆلیسی هەڵەبجە: تۆمەتبارەکانى کوشتنى کۆڵبەرەکەى سەرگەت دەستگیرکران
دواتر پۆلیسی هەڵەبجە: تۆمەتبارەکانى کوشتنى کۆڵبەرەکەى سەرگەت دەستگیرکران
پەیوەندیدار