کشتوکاڵی عێراق: تا کۆتایی 2025 ژمارەی دارخورماکان دەگاتە 22 ملیۆن



بەڕێوەبەری گشتی نەمامگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق پێشبینی دەکات تا کۆتایی ساڵی داهاتوو ژمارەی دارخورما بگەیەندرێتە 22 ملیۆن.

ئەمڕۆ دووشەممە، هادی یاسری، بەڕێوەبەری گشتی نەمامگەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتییەکەیان هەوڵ دەدات ژمارەی شەتڵی خورما لەو 53 نەمامگەیە زیاد بکات کە لە سەرجەم پارێزگەکاندا هەن.

ڕوونیشیکردەوە کە دوو سال لەمەوبەر ژمارەی دارخورماکانی عێراق 15 ملیۆن و 500 هەزار بووە و ئێستاش گەیشتووەتە 18 ملیۆن، تا کۆتایی ساڵی 2025یش دەگاتە 22 ملیۆن.

یاسری ئەوەشی خستەڕوو کە وەزارەتی کشتوکاڵ پلانی هەیە 100 هەزار شەتڵی جۆراوجۆر هاوردە بکات کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانیان ئەوەیە لە ماوەی سێ ساڵدا 6-10 شەتڵی دیکەیان لێوەردەگیرێت کە کۆی گشتییان دەگاتە ملیۆنێک دارخورما.

فۆڕمی داواکاری کەسوکاری شەهیدان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت
پێشت فۆڕمی داواکاری کەسوکاری شەهیدان بۆ وەرگرتنیان لە زانکۆکان ڕادەگەیەنرێت
٥ ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڕێیانەی کە دڵخۆشت دەکەن!
دواتر ٥ ڕێگا بۆ دۆزینەوەی ئەو هاوڕێیانەی کە دڵخۆشت دەکەن!
پەیوەندیدار