ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل ھەڵپەسارد



ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا بە ھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەسارد.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویان کردەوە کە ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا ، بەھۆی خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکەوە، سەرجەم  گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا ساڵی داھاتوو ھەڵپەساردووە.

میدیای فەرمی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشداوە، کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی ئەمریکا “American Airlines”، سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل تا نیسانی ٢٠٢٥ ھەڵپەساردووە.

ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیاکە بڕیاری ھەڵپەساردنی  سەرجەم گەشتەکانی بۆ ئیسرائیل، بۆ خراپی دۆخی ئەمنی ناوچەکە گەڕاندووەتەوە.

لە ٢٠ی تەمووزی ڕابردووە تا ئێستا، ٢٠ کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانیی نێودەوڵەتیی، بەھۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا و حەماس، گەشتەکانیان بۆ تەل ئەبیب ھەڵپەساردووە.

پێشەوا هەورامانی:سه‌رۆك وه‌زیران باوه‌ڕی به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژ هەیه
پێشت پێشەوا هەورامانی:سه‌رۆك وه‌زیران باوه‌ڕی به‌ پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ و ستراتیژ هەیه
پەروەردە كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد
دواتر پەروەردە كاتی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریكرد
پەیوەندیدار