نەقشبەندی: چارەسەری شێرپەنجە لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمتر



بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 1416 تووشبووی نوێی شێرپەنجە تۆمارکراون و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکەش لە قۆناغەکانی سەرەتادا ئاسانترە و خەرجیشی کەمترە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 1416 حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجە تۆمارکراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە باوترین جۆری نەخۆشییەکە شێرپەنجەی مەمکە، دوای ئەویش کۆڵۆن، سییەکان و جۆرەکانی شێرپەنجەی خوێن دێن.

ڕاشیگەیاند ئەوەی گرنگە ئەوەیە کە هاووڵاتییان بە ئاگابن لە گرنگیی دەستنیشانکردنی پێشوەختەی نەخۆشییەکە و نیشانەکانی، چونکە ئەگەر نەخۆشییەکە لە قۆناغی سەرەتادا بێت چارەسەرکردنی ئاسانتر و تێچووشی کەمتر، تێچووی چارەسەری نەخۆشییەکە لە قۆناغی سەرەتادا 100 هەزار دینارە، بەڵام کە چووە قۆناغی چوار خەرجییەکەی دەگاتە شەش تا حەوت هەزار دۆلار.

یاد نەقشبەندی هیوای خواست لە شارەکانی دیکەدا سەنتەری پشکینی شێرپەنجە بکرێتەوە بۆ ئەوەی پشکنینەکان خێراتر بکرێت کە یارمەتیدەردەبێت بۆ زوو دەستنیشانکردنی تووشبووان.

لە عێراق ٣ ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت
پێشت لە عێراق ٣ ڕۆژ دەوام ڕادەگیرێت
قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاریی لەو بەڕێوەبەرایەتییانەدا دەکەین کە هاووڵاتییان لێیان ناڕازین
دواتر قوباد تاڵەبانی: گۆڕانکاریی لەو بەڕێوەبەرایەتییانەدا دەکەین کە هاووڵاتییان لێیان ناڕازین
پەیوەندیدار