سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دەستبەرکاربوو



پارێزگار و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک جەخت دەکەنەوە لەوەی وەک یەک تیم و بە بێ جیاوازی کاردەکەن، بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە پارێزگەکە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد حافز، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دەستبەکاربوو و لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشیدا لەگەڵ ڕێبوار تەهای پارێزگاردا ڕایگەیاند لەمڕۆوە مێژوویەکی نوێ لە کەرکووک دەستپێدەکات.

جەختیشیکردەوە کە لەو ڕێککەوتنە سیاسییەی ئەنجامیانداوە مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراوە و پۆستەکانیش بۆ پێکهاتەی تورکمان بەجێهێڵراوە تا ئەو کاتەی دەستبەکاردەبن.

محەمەد حافز ئەوەشیخستەڕوو کە لەگەڵ ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووکدا وەک یەک تیم کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییانی کەرکووک دەکەن و پارێزگەکە بە جوانترین وێنە نمایش دەکەن.

لایخۆشیەوە ڕێبوار تەها پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک کرد و ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکییان بەدیهێنانی پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان دەبێت.

دووپاتیشیکردەوە کە حکومەتی خۆجێیی و ئەنجومەنی پارێزگە دەبنە تەواوکەری یەکتر و وەک یەک تیم کاردەکەن بۆ خزمەتکردنی ناوچەکانی کەرکووک بە بێ جیاوازی.

پێشئەوەی خۆتان بۆ پەرلەمان کاندید بکەن.. باش بیربکەوە!
پێشت پێشئەوەی خۆتان بۆ پەرلەمان کاندید بکەن.. باش بیربکەوە!
پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە
پەیوەندیدار