پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە



پاسپۆرتی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سیستمی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی کارایە، پێویستە لە کاتی سەردانیکردن ماستەر کارد بڕی ٩١ هەزاری تێدابێت.

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە، کە لە ئێستادا ڕۆژانە بە بەردەوامی سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی (حجز الكتروني) کارایە و هاووڵاتییان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە کاتی پرکردنەوەی فۆرمی حجزی ئەلکترۆنی پاش هەڵبژاردنی ڕۆژی حجز لە بەشی خوارەوەی کە دەکاتە کاتژمێری هاتن تەنها ئەم کاتژمێرانە هەڵبژێرن و کاری پێ دەکرێت (کاتژمێر ( 9 – 10 – 11 – 12 ) واتە کاتژمێرەکانی ( ٨ – 1 – 2 – 3 – 4) هەڵ بژێری کاری پێ ناکرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

1- هەبوونی سەرە (حجز الکترونی) لەو بەروارە سەردانمان بکە کە پێشتر دیاریت کردووە و پێویستە وێنەی ئەو بارکۆدەی لە کۆتایی سەرەگرتنەکە بۆت هاتووە لە سەر موبایلەکەت بێ یان لە سەر پەڕەیەک کۆپی بکەو لە گەڵ خۆت بیهێنە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.

2- پێویستە کارتی بانکی (ماستەر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە بۆ هەر پاسپۆرتێک.

3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.

4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری کەلار – دەربەندیخان – کفری – خانەقین بێت.

5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.

6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( کارتی نیشتمانی (ڕەسەن) + کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+ پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.

7- بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + پاسپۆرتی باوک و دایک یان کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر پاسپۆرتیان هەبێت.

8- بۆ هاووڵاتییانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردووە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.

9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).

تێبینی:

* بۆ سەرە گرتن لە ئێستادا سیستەمەکە ٢٤ کاتژمێر بە بەردەوامی ڕۆژەکانی هەفتە کارایە و هاووڵاتییان دەتوانن کات و ڕۆژی سەردانیان دیاری بکەن بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی.

* پێویستە لەو رۆژەی کە بۆت دیاری کراوە سەردانی نوسینگەکەمان بکەی، بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت یان بە بڕی پێنج هەزار دینار غەرامە دەکرێیت (ڕۆژی پێنج شەمە سەرەت گرتبێت و نەتوانی ئامادەبیت سەرەکەت دەفەوتێت دەبێت دووبارە حجز بکەیتەوە).

* کاتی سەرەگرتنەکەت لە هەر کاتژمێڕیکدابێت وا باشترە لە کاتژمێر 9ی بەیانی لە نوسینگەکەمان ئامادەبی..

* سەبارەت بەو هاوڵاتیانەی پێشتر مامەڵەی پاسپۆرتی (A) یان کردووەو تا ئێستا نەهاتوون بۆ وەرگرتنەوەی لە ئێستادا هەمووی تەواو کراوە بۆیە داواکارین لە نزیکترین کات دا سەردانمان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی.

 

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دەستبەرکاربوو
پێشت سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک دەستبەرکاربوو
ترەمپ: من زۆر لە هاریس جوانترم
دواتر ترەمپ: من زۆر لە هاریس جوانترم
پەیوەندیدار