وتەبێژی بەرەی تورکمانی: بەشداری هیچ دانوستانێکمان نەکردووە سەبارەت بە حکومەتی خۆجێی کەرکووک



بەرەی تورکمانی ڕەتیدەکاتەوە کە چووبێتنە هیچ دانوستانێکەوە بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێی کەرکووک.

محەمەد سەمعان، وتەبێژی بەرەی تورکمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتیکردەوە بەشداری هیچ دانوستانێکیان کردبێت بۆ بەشداریکردن لە حکومەتی خۆجێی کەرکووک و تێیدا هاتووە: “بەرەی تورکمانی جەخت دەکاتەوە کە لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نەچووەتە هیچ دانوستانێکەوە سەبارەت بە بەشداریکردن لە حکومەتەکەت هۆتێل ڕەشید”.

ڕوونیشکردەوە کە بەرەی تورکمانی چاوەڕێی بڕیاری دادگا دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی چارەنووسی ئەو سکاڵایەی لەسەر کۆبوونەوەکەی بەغدا تۆماریان کردووە.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە ئەنجومەنی پارێزگەی کەرکووک بە بەشداری یەکێتی و سێ ئەندامی عەرەب و ئەندامێکی بابلییون لە هۆتێل ڕەشیدی بەغدا کۆبووەوە و تێیدا ڕێبوار تەهای وەك پارێزگاری کەرکووک هەڵبژارد.

لەو کۆبوونەوەیەدا کە پارتی و تورکمانەکان و سێ ئەندامی عەرەب بەشدارییان نەکرد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگە و جێگری پارێزگاریش هەڵبژێردران و پۆستەکانی تورکمانەکانیش بە بەتاڵی هێڵرانەوە.

لە ٥ خولەکدا مۆبایلەکەت بارگاوی بکەرەوە
پێشت لە ٥ خولەکدا مۆبایلەکەت بارگاوی بکەرەوە
دواتر لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دۆلار بەنرخی فەرمی دەدرێت بە هاووڵاتییان
پەیوەندیدار