ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بەجیهان بڵاودەکرێتەوە



کۆمپانیای باڤاریان نۆردیکی دانیمارکی هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی ڕێژەی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون خستۆتەگەڕ و دەڵێت”١٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسینەکە بڵاودەکەینەوە”.

کۆمپانیای باڤاریان نۆردیکی دانیمارکی ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، دوای ئەوەی نەخۆشییەکە وەک حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی گشتی جیهانی ڕاگەیەندرا، بەنیازن بەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون زیاد بکەن و لەگەڵ ڕێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان کاربکەن بۆ دەستەبەرکردنی یەکسانی دەستڕاگەیشتن بە ڤاکسینەکە.

کۆمپانیای باڤاریان نۆردیک کە یەکێکە لەو کۆمپانیا کەمانەی دەرمانسازی کە ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بەرهەم دەهێنێت، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەنتەری کۆنترۆڵکردن و خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی ئەفریقایان ئاگادارکردووەتەوە دەتوانن ١٠ ملیۆن ژەمی ڤاکسینەکە تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ ئامادەبکەن و ئەمساڵ دوو ملیۆن ژەم دەنێرن.

کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کاردەکات بۆ فراوانکردنی تۆڕی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکە بۆ ئەفریقا ، هەروەها ئامادەیە لەگەڵ ناوەندەکانی ئەفریقا و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کاربکات بۆ ئەوەی ڤاکسینەکە بگاتە دەستی هەموو وڵاتان.

هەفتەی ڕابردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بۆ دووەم جار لەماوەیا ئەم دووساڵەدا نەخۆشی ئاوڵەی مەیمونی بە حاڵەتێکی نائاسایی تەندروستی گشتی جیهانی ناساند.

سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە کۆماری کۆنگۆ لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ پشتڕاستکرایەوە، هەر لەو ساڵەدا ٢٧ هەزار حاڵەت و زیاتر لە هەزار و ١٠٠ حاڵەتی مردن تۆمارکران کە زۆربەیان منداڵ بوون.

باران و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێشت باران و هەورەبروسكە ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕادەگیرێت
دواتر پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار