پێدانی ئاو بە هاووڵاتیان لە ناوچەیەكی هەرێم ڕادەگیرێت



فەرمانگەی ئاوی شارەزوور ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی کارکردن لە چاککردنی بۆری سەرەکی هێڵی گواستنەوەی ئاوی شارەزوور و پاککردنەوەی حەوزی ئاوی سەرەکی لە گوندی باییزئاوا، لە سبەینێوە دابەشکردنی ئاو لە شارەزوور ڕادەگیرێت.

فەرمانگەی ئاوی شارەزوور لە ئاگادارییەكدا بۆ هاووڵاتیانی شارۆچكەكە ئاماژەی بەوەكردووە، سبەی یەک شەممە لەبەر دوو هۆکار دابەشکردنی ئاو لە شارەزوور ڕادەگیرێت.

سەبارەت بە هۆكارەکەش، ئەو ئەرمانگەیە ڕوونی كردۆتەوە، “بەهۆی کارکردن لە چاککردن و ڕەبتکردنی بۆری سەرەکی هێڵی گواستنەوەی ئاوى شارەزوور قەبارە ( 24″ / 600ملم)ی ئاسن و پاککردنەوەی حەوزی ئاوی سەرەکی شارەزوور لە گوندی باییزئاوا دابەشکردنی ئاو ڕادەگیرێت”.

جەختیشی كردۆتەوە، بە چارەسەرکردنی شکاویی لەسەر بۆرییەکە، لاوازی ئاوی شارەزوور چارەسەر دەبێت و ئاو بەباشی دەگاتە ماڵەکان و پاککردنەوەی حەوزەکەش لە پێناو تەندروستی هاووڵاتیاندایە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، کاتژمێر 8ی ئەمشەو، ئاو بەردەدرێتەوە بۆ گەڕەکی سیروانی یەک و ئازادی.

ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بەجیهان بڵاودەکرێتەوە
پێشت ڤاکسینی ئاوڵەی مەیمون بەجیهان بڵاودەکرێتەوە
ئاڵتون بەرزترین نرخی تۆماركرد
دواتر ئاڵتون بەرزترین نرخی تۆماركرد
پەیوەندیدار