لە لوبنان کارەبا بە تەواوەتی کوژایەوە



وەزارەتی کارەبای لوبنان کوژانەوەی سەرتاسەری کارەبای لە وڵاتدا ڕاگەیاند و دەڵێت”سەرجەم دامەزراوەکانی وەک فڕۆکەخانە و بەندەری بەیروت و زیندانەکان بێ کارەبان”.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٤ وەزارەتی کارەبای لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی بەجێهێشتنی زۆرەملێی کۆمپانیای دابینکردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەکانی کارەبا، لە ئەنجامی تەواوبوونی سووتەمەنی لە کۆگای کارگەکان کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا بەکاردەهات کوژانەوەی سەرتاسەری ڕوویدا، و سەرجەم لوبنان دەگرێتەوە، لەوانەش دامەزراوە سەرەتاییەکانی وەک فڕۆکەخانە و بەندەری بەیروت و زیندانەکان.

کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیەکدا کە میدیا عەرەبییەکان بڵاویانکردەوە ڕایگەیاندووە، وەزارەت لە ئیستادا لەهەوڵدایە بۆ دابینکردنی ئەو ڕێوشێنانەی کە وزەی لێوە بەرهەمدەهێنرێت و هەوڵی دابینکردنی سووتەمەنی دەدات بۆ وێستگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکات سووتەمەنی پێویست بەردەست بوو و دابینکرا کارەبا وردە وردە دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی خۆیی و ئاسایی دەبێتەوە.

لوبنان یەکێکە لەو وڵاتانەی ماوەی چەند ساڵێکە چەندین قەیرانی ئابووری و دارایی و سیاسی هەیە و ئەمڕۆش یەکێک لە جومگە سەرەکییەکان کە کارەبایە لەکارکەوت.

نرخی دۆلار شكا
پێشت نرخی دۆلار شكا
پرۆژەیەکی نوێ لەبەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێت
دواتر پرۆژەیەکی نوێ لەبەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە جێبەجێ دەکرێت
پەیوەندیدار