کوڕێکی هەنییە زانیاری لەسەر کوژرانی باوکی بڵاودەکاتەوە



کوڕێکی ئیسماعیل هەنییە چۆنێتی کوژرانی باوکی ئاشکرا دەکات و دەڵێت” باوکی بە مووشەکێکی ئاراستەکراو کە بە مۆبایلەکەیەوە پەیوەستکراوە کوژراوە”.

عەبدولسەلام ھەنییە کوڕی ئیسماعیل ھەنییە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس لە دیمانەیەکیدا رایگەیاند، باوکی بە مووشەکێکی ئاراستەکراو کە بە مۆبایلەزیرەکەکەیەوە پەیوەستکراوە کوژراوە، چونکە باوکم هەمیشە مۆبایلەکەی لەلای سەریەوە دادەنا و موشەکەکە ڕاستەوخۆ کردوویەتیە ئامانج.

عەبدولسەلام دەنگۆی کوژرانی باوکی بە بۆمبی چێندراو لەناو شوێنی نیشتەجێبوونەکەی ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو چیرۆکە ھیچ بنەمایەکی نییە، چونکە شوینی مانەوەی پاسەوانی تایبەتی و ڕاوێژکارێکی تری لە نزیک ژورەکەیەوە بووە، ئەگەر بۆمبی چێندراو ھەبووایە ئەوا شوێنەکە بەتەواوەتی دەتەقییەوە و هەرەسی دەهێنا.

لە ڕۆژی ٣١ی تەمموز ئیسماعیل ھەنییە لە تارانی پایتەختی کوژرا و سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، ھەنییە بە موشەکێکی کورت مەودا کراوەتە ئامانج.

 

دەرگای دووەمی پارکی هەواری شارکرایەوە
پێشت دەرگای دووەمی پارکی هەواری شارکرایەوە
سێ لایەنی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
دواتر سێ لایەنی ئاگربەست لە غەززە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە
پەیوەندیدار