جارێکیتر نرخی بەنزین گران بوو



لە سلێمانی نرخی بەنزین جارێکیتر گران بوو و وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی دەڵێت” بەهۆی بڕینی پاڵپشتنی حكومەتی هەرێم و عێراقەوە نرخەکەی گران بووە”.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین لە پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی بوونی خواستی زۆر لەسەر بەنزین و كەمی ڕێژەی بەنزین و برینی پاڵپشتنی حكومەتی هەرێم و عێراق بۆ بەنزینخانەكان، جارێكی دیكە لە پارێزگای سلێمانی نرخی بەنزین بەرز بوویەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی بۆ هەر لیترێك ٢٥ دینار بە هەرسێ جۆرەكەیەوە بەرزبووەتەوە كە ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی قەرەباڵخی لە بەنزینخانەكان.

لە ئێستادا نرخی‌ لیترێك بەنزینی‌ جۆری نۆرماڵ‌ بە ٨٧٥ دینارە و بەنزینی‌ موحەسەن بە  هەزار و ٧٥ دینار و بەنزینی‌ سۆپەر  هەزار و ٢٢٥ دینارە.

عێراق لە بری پارە لیژنەیەک دەنێرێتە هەرێم
پێشت عێراق لە بری پارە لیژنەیەک دەنێرێتە هەرێم
پاکستان: یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرا
دواتر پاکستان: یەکەم حاڵەتی ئاوڵەی مەیمون تۆمارکرا
پەیوەندیدار