62کەس بەهۆی ڕووداوێکەوە بوونە قوربانی



پاسێکی هڵگری زیارەتکارانی شیعە لەگەڵ بارهەڵگرێکی گواستنەوەی سووتەمەنی پێکیاندا دا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 60 کەسیش برینداربوون.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانکردەوە، لە پارێزگای دیوانیە بەهۆی پێكدادانی پاسێكی زیارەتكارانی ئێران لەگەڵ بارهەڵگرێكی نەوتدا دوو كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٦٠ زیارەتكاری ئێرانی بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکە، رووداوەکە بەهۆی پاسەکەوە ڕوویداوە و لە پشتەوە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەدا، و لە ئەنجامدا شۆفێری پاسەكە کە هاووڵاتییەكی عێراقی بوو گیانی لەدەستدا و کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانیش کە بۆ زیارەکردن هاتووە گیانی لەدەستدا ، و 60 زیارەتكاری ئێرانی دیكە بریندار بوون، کە باری تەندروستی بەشێكیان ناجێگیرە.

بەهۆی بەڕێوەچوونی چلەی ماتەمینی ئیمام حسێنەوە ملیۆنان زیارەتكاری شیعە مەزهەب لە ئێران و وڵاتانی ناوچەكەوە هاتوونەتە عێراق، بەو هۆیەشەوە فشارێكی زۆر لەسەر دامودەزگا و فەرمانگە و بازار و شەقامەكانی عێراق درووست بووە.

بۆ یەکەمجار لەمێژوودا تایلەند گەنجترین سەرۆکوەزیرانی هەڵبژارد
پێشت بۆ یەکەمجار لەمێژوودا تایلەند گەنجترین سەرۆکوەزیرانی هەڵبژارد
بومەلەرزەیەکی بەهێز تایوانی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز تایوانی هەژاند
پەیوەندیدار