“بەبێ غەززە دەوڵەتی فەڵەستین سەرناگرێت”



سەرۆکی فەڵەستین لە پەرلەمانی تورکیا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی” کاردەکەین بۆ یەکگرتووی فەڵەستین”.

ئەمڕۆ پێنج شەممە مەحموود عەباس سەرۆکی فەڵەستین لە میانی پێشکەشکردنی وتارێک لە کۆبوونەوەی نائاسایی تورکیا سەبارەت بە فەڵەستین رایگەیاند، کاردەکەین بۆ یەکگرتووی فەڵەستین، دروستترین ڕێگای سەرکەوتن بە یەکگرتووییماندا تێدەپەڕێت. سوپاسی ئەوانە دەکەین کە پشیووانی ئێمەیان کردووە بەتایبەتی تورکیا”.

وتیشی، ئیسرائیل هەڵمەتێکی بۆ کۆمەڵکوژکردنی گەلی فەلەستین دەستپێکردووە و گەلەکەمان رووبەڕووی تاوانکاری و داپڵۆسینی ئیسرائیل بووەتەوە.”

وتیشی، من و تەواوی ئەندامانی حکوومەتی فەڵەستین بڕیارماندا بچین بۆ غەززە، ژیانی ئێمە لە ژیانی هیچ منداڵێکی کەرتی غەززە بەهادارتر نییە”.

عەباس جەختی لەسەر بەردەوامی بەرگریی فەڵەستینییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، “بەردەوام دەبین لە هەڵوێستی دروستی خۆمان و خاکەکەمان جێناهێڵین، گەلەکەمان بە هەر نرخەک بێت داگیرکەران دەردەکات.

هاوکات ستایشی دەوڵەتی تورکیای کرد و وتی، بۆ پرسی فەلەستین، تورکیا رۆڵێکی پێشەنگ و مێژوویی هەیە، هەڵوێستەکانی تورکیا بۆ پرسەکانی فەلەستین لەبیرناکەین.”

جەختیشی کردەوە لەوەی “چەند قوربانییەکانمان زۆربن، گۆڕەپانەکە بۆ داگیرکەر چۆڵناکەین.”

 

شەش هەنگاو بۆ ڕزگاربوون لە پەیوەندییەکی ژەهراوی
پێشت شەش هەنگاو بۆ ڕزگاربوون لە پەیوەندییەکی ژەهراوی
تائێستا نزیکەی ملیۆنێک زیارەتکار هاتونەتە عێراق
دواتر تائێستا نزیکەی ملیۆنێک زیارەتکار هاتونەتە عێراق
پەیوەندیدار