فوئاد حسێن ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ فیدان ئاشکرا دەکات



وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە ئەنقەرەوە جەخت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و کاراکردنی ڕێککەوتنی ستراتیژی دەکەنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرە لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەی تورکیا کۆبووەوە.

فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دوای کۆبوونەوەکە پەیامێکی لە ڕێی تۆڕی کۆمەڵایەتی “ئێکس”ەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی بەرهەمدارم لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەنجامدا و تێیدا پتەوکردنی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان وڵاتەکانمان تاوتوێ کرا.

ڕاشیگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کرد کە لە سەردانەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا بۆ بەغدا واژۆکرا.

فوئاد حسێن ڕوونیشیکردەوە کە لەگەڵ هاوتا تورکییەکەیدا جەخت لە گرنگی قووڵکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرایەوە بە جۆرێک کە خزمەتی بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات بکات.

تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و هۆکاری تووشبوون بە “ئاوڵەی مەیمون”ی بڵاوکردەوە
پێشت تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و هۆکاری تووشبوون بە “ئاوڵەی مەیمون”ی بڵاوکردەوە
بافڵ تاڵەبانی: وەکو پێویست سوود لە کەرتی وزە وەرنەگیراوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان
دواتر بافڵ تاڵەبانی: وەکو پێویست سوود لە کەرتی وزە وەرنەگیراوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان
پەیوەندیدار