چیرۆکی ناخهەژێنی گیانلەدەستدانی منداڵەکانی محەمەد



باوکێکی فەلەستینی پاش ئەوەی دەچێتە فەرمانگەی تۆماری لە دایک بووان بۆ وەرگرتنەوەی بەڵگەنامەی لەدایک بوونی دوو منداڵەکەی، پاش گەڕانەوەی دەبینێت لە هێرشێکی ئیسرائیلدا کوژراون.

 

کاتێک محەمەد ئەبولقمسان چووە فەرمانگەی تۆماری لەدایک بووان بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی لەدایکبوونی دووانەکانی (ئەسر و ئایسێل) کە چوار ڕۆژ لەمەوبەر لەدایک بوون، نەیدەزانی پاش گەڕانەوەی دەبێت بۆ دۆزینەوەی تەرمی بێ گیانی ژن و نەوەکانی بگەڕێت لە ماڵەکەیان لە دێر ئەلبەلاح دوای بۆردومانێکی سوپای ئیسرائیل.

“محەمەد دەڵێت؛ نازانم چی ڕوویداوە، پێیان وتم کە گوللەیەک بەر ماڵەکەم کەوتووە”.

 

محەمەد بە حاڵی سەرسوڕمانەوە دەڵێت؛ “کاتم نەبوو ئاهەنگی لەدایکبوونیان بگێڕم.”

 

بنەماڵەی محەممەد پابەندی فەرمانی چۆڵکردن بوون کە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەرچووە و لە هەفتەکانی یەکەمی جەنگدا لە شاری غەززە ئاوارەبوون و لە ناوچەیەکی دیکەدا نیشتەجی بوون.

 

تەنیا دوو منداڵەکەی محەمەد نین کە لە سەروەختی شەڕدا لەدایک بوون و کوژراون، وەک وەزارەتی تەندروستی فەلەستین لە غەززە ئاماژەی داوە؛ لە ٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوە ١١٥ منداڵی ساوا لەدایک بوون و دواتر لە کاتی بۆردوومانەکاندا گیانیان لەدەستداوە.

 

گیان لەدەستدانی منداڵ و هاوسەری محەمەد لە کاتێکدایە، بەرپرسانی سوپای ئیسڕائیل بەردەوام دەڵێن؛ هەوڵدەدەن خۆیان لە زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی سڤیل بەدوور بگرن و گیان لەدەستدانیشیان دەخەنە ئەستۆی بزووتنەوەی حەماس، “کە ئۆپەراسیۆنەکانی لە ناوچە چڕەکانی دانیشتووان ئەنجامدەدات، لەنێویاندا باڵەخانە مەدەنییەکان وەکو پەناگە بەکاردەهێنێت”.

 

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا زۆرێک لە پەناگەکان لە غەززە هێرشیان کراوەتە سەر، لەوانە هێرشی ئەم دواییەی سەر قوتابخانەی تابعین لە گەڕەکی ئەلدەراج لە ڕۆژهەڵاتی شاری غەززە کە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم ١٠٠ هاووڵاتی فەلەستینی.

 

ئێستا لە پێگەکانی سۆشیال میدیادا، دیمەنی جەرگبڕی محەمەد هەمووانی تاساندووە کاتێک وێنە و تۆمارە ڤیدیۆیەکانی دەبینرێن لە سەروەختی وەرگرتنەوەی تەرمی هاوسەر و منداڵەکانی لە نەخۆشخانەی شەهیدانی ئەقسا.

 

نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتێکدا کە لە مانگی ئازاری ڕابردوودا بڵاویکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە، “ژمارەی کوژراوان لە منداڵاندا لە غەززە لە ماوەی ٤ مانگدا زیاترە لەو ژمارەیەی کە لە ماوەی ٤ ساڵی شەڕەکاندا لە سەرانسەری جیهاندا تۆمارکراون”.

 

لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتەکە، کۆمیساری گشتی UNRWA شەڕی غەززەی بە “جەنگێک لە دژی منداڵان” وەسف کرد و داوای دووبارەی خۆی بۆ ئاگربەستی دەستبەجێ لەسەر بنەمای مرۆیی لە پێناو منداڵاندا دووپاتکردەوە.

قەپانی کێشی بارهەڵگرەکان لادەبرێن
پێشت قەپانی کێشی بارهەڵگرەکان لادەبرێن
رێبوار ته‌ها و راكان جبوری كامیان باشن؟
دواتر رێبوار ته‌ها و راكان جبوری كامیان باشن؟
پەیوەندیدار