دواین زانیاری لەسەر تەوتین و مووچەی خانەنشینان ڕاگەیەنرا



پەرلەمانتارێكی كورد لە بەغدا لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەپرسێت، “كوا لیستی ٣٢٠ هەزار ناوەكەی تری هێزی ئەمنی؟!” و دەشڵێت: لەبری تەكلیفی مووچە تەوتینی مووچە بكەن.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، هێزی ئەمنی دوای وردبینی لەلایەن چاودێری دارایی تێبینی زۆری لەسەرە، بەڵام وەک لیستی مووچە کەمترین ناوی هێزی ئەمنی خراوەتە بەردەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ!

ڕاشیگەیاند، خانەنشینان بەلیستی پێشوو مووچەکانیان دێت، چونکە پێویستە ئەو لیژنەیەی دروستکراوە کارەکانی ئەنجام بدات بۆ چۆنێتی هاتاکردنی خانەنشینی و چارەسەری پارەی سندوقی خانەنشینی.

وتیشی، “هەرێم وەک ئەوەی لەیاسای بودجە و بڕیاری دادگای فیدڕاڵی هەیە داهات ڕادەست ناکات و تەوتینیش ناکات و نەوتیش نادات، عێراقیش نەوتێکی ناوێ بەو گرێبەستە خراپانەی، کە نیوەی داهاتی نەوتی هەرێم کۆمپانیای بیانی دەیبات، بۆیە هەموو ئەمانە گرفتە بەردەوامەکانن، كە ئەگەر هەرێم ئامادەی چارەسەریان نەبێت، نازانم پرسی مووچە بەرەو کوێ دەبات”.

ئەو پەرلەمانتارە داواش لە حكومەتی هەرێم دەكات، “پێویستە لەبری تەکلیف بۆ مووچە تەوتینی مووچە بکەن و چارەسەری کێشەی 10 ساڵەی مووچە بکەن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی كۆبوونەوە و بەپێی وتەی پەرلەمانتاران، “تەیف سامی وتوویەتی: وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەران تەواو بووە و لەكۆتایی هەفتە مووچەكانیان ڕەوانە دەكرێت، بەڵام هێشتا وردبینی لە لیستی هێزە ئەمنییەكان تەواو نەبووە”.

شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە سلێمانی
پێشت شاندێكی باڵای ئێران گەیشتە سلێمانی
ناوچەیەكی شارباژێڕ بۆردومان كرا
دواتر ناوچەیەكی شارباژێڕ بۆردومان كرا
پەیوەندیدار