دارایی عێراق داوای لیستی مووچەی مانگی 8ی هەرێم دەكات



بریكارە كوردەكەی‌ وەزارەتی دارایی عێراق هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی٧ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

مه‌سعود حه‌یده‌ر، بریكاری‌ وەزارەتی دارایی عێراق له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ٧ بۆ چەند هۆكارێك دەگەڕێنێتەوە و بە چەند خاڵێك باسی دەكات:
١- بە پێ ی یاسا و رێنماییەکان دیوانی چاودێری دارایی پێداچوونەوە بە خەرجی دەوڵەت دەکات بۆ ھەموو مانگەکانی یەک ھەتا مانگی شەش-ی ٢٠٢٤ (خەرجی نیو ساڵ) بەوانەی ھەریمی کوردستانیشەوە.

٢- پێداچوونەوەکە بەردەوامە، وەزارەتی دارایی/ فەرمانگەی موازنە ھەوڵی تەواو ئەدەن بۆ تەواوکردنی پێداچوونەوەکان لە کەمترین ماوەدا و داواکردن لە فەرمانگەی ژمێریاری بۆ خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم.

٣- گرنگە وەزارەتی دارایی ھەرێم بە زووترین کات لیستی مووچەی مانگی 8 ڕەوانەی وەزارەتی دارایی فیدراڵی بکات، بەتەواوبوونی پێداچوونەوەی مانگەکانی پێشوو، لە مانگەکانی داھاتوو مووچەی ھەرێم دواناکەوێت.

٤- وەزارەتی دارایی فیدراڵی ھەموو جوھدێک دەکات بە ھەماھەنگی لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی کارە ئیداریەکان تەواو بکات و مووچە بنێرێت. ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ھیچ کێشە و گرفتێکی نییە و دەنێردرێت و لە مانگەکانی داھاتوو کێشەی نابێت.

 

حەلبوسی بە فەرمی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
پێشت حەلبوسی بە فەرمی كاندیدی سەرۆكی پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
دراوی ئیسرائیلی لە داڕماندایە
دواتر دراوی ئیسرائیلی لە داڕماندایە
پەیوەندیدار