بایكۆتی فەرمانبەران دەستی پێكردەوە



به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی ته‌مموز، فەرمانبەرانی چەند فەرمانگەیەك بایكۆتی ده‌وامیان ڕاگەیاند.

ماوەی 12 ڕۆژ بەسەر مانگی 8ی ساڵی 2024 دا تێپەڕ دەبێت، بەڵام هێشتا حکومەتی عێراق مووچەی مانگی تەمموز (7)ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نەناردووە و هێشتا دیار نییە کەی پارەی مووچە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات و بەشێكی بەرپرسان دەڵێن: وردبینی تەواو بووە و بەم زووانە مووچە دێت و بەشێكی دیكەیان دەڵێن: وردبینی تەواو نەبووە.

ئەمڕۆ دوو شەممە بەهۆی دواكەوتنی مووچە و دیارنەبوونی كاتی دابەشكردنی، بەشێكی كارمەندانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان بایكۆتیان ڕاگەیاند و دواتریش بازنەی بایكۆت فراوانتر بوو، فەرمانبەرانی فەرمانگەی دادنووسی کەلار و ڕزگاری بایکۆتی دەوامیان کرد.

هەر بەپێی زانیارییەكان، فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەكانی كارەبا و تاپۆ لە گەرمیان بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندووە.

فه‌رمانبه‌رانی ئەو فەرمانگانە جەختیان كردۆتەوە، كه‌ ده‌بێت 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌كانیان پێبدرێت و لەسەر بەڵێنی بەرپرسان بۆ پێدانی مووچەی 30 ڕۆژ جارێك دەوامی تەواویان كردووە، بەڵام ئەوا چەندین ڕۆژ بەسەر دابەشكردنی مووچە دواكەوتووە.

ماوه‌ی زیاتر له‌ 25 ڕۆژە لیستی مووچه‌ی مانگی 7ی مووچەخۆرانی هەرێم ڕه‌وانه‌ی به‌غدا كراوه‌، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق مووچه‌ی ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم نه‌كردووه‌.

بەرهەمهێنانی خوێ لە ئاوی کانیاو لە گوندێکی ناحیەی سەنگاو
پێشت بەرهەمهێنانی خوێ لە ئاوی کانیاو لە گوندێکی ناحیەی سەنگاو
پارتی هەڵویستی لە دژی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک ڕاگەیاند
دواتر پارتی هەڵویستی لە دژی شێوازی هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک ڕاگەیاند
پەیوەندیدار