بافڵ تاڵەبانی: تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە



سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا ڕاگەیاند: بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە پەیامێکدا لەبارەی شەهیدبوونی دوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم راگەیاند: بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، ڕژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو.

دەشڵێت”بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقاگیریی خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن”

دەقی پەیامەکە:

شەهیدبوونی هەردوو کارمەندی دەزگای ئاسایشی هەرێم (شەماڵ مەحمود و هونەر تاڵیب) لەكاتی بەجێگەیاندنی ئەرك و پاراستنی ژیانی هاوڵاتییاندا لە سنووری قەرەداغ، لەدڵەوە نیگەرانیكردین.

‎بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەیان، هەڤاڵان و دەزگای ئاسایش دەكەم و هاوبەشی ماتەمیانم.

‎بەڵێنمان بە كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی داوە پارێزەری خاك و ژیانی هاونیشتمانییانمان دەبین، رژانی خوێنی ئەم شەهیدانەش هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو كوردستاندا بوو. بەڵێن دەدەین تۆڵەی ئەم خوێنە دەكەینەوە و هیچ مەودایەك بۆ ئەو دەستانە ناهێڵینەوە كە دەیانەوێت سەقامگیری خاكەكەمان تێكبدەن و مەترسیی لەسەر ژیانی خەڵكەكەمان دروستبكەن.

‎دروود بۆ رۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ كەسوكارە خۆڕاگرەكانیان.

‎بافڵ جەلال تاڵەبانی

‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پەروەردەی چەمچەماڵ مامۆستایان و وانەبێژان ئاگادار دەکاتەوە
پێشت پەروەردەی چەمچەماڵ مامۆستایان و وانەبێژان ئاگادار دەکاتەوە
بەرەی تورکمان هۆشداری دا
دواتر بەرەی تورکمان هۆشداری دا
پەیوەندیدار